TEVDA Press

دادگای بەلجیکا تیرۆریستانی ئێران بە ١٥ تاکو ٢٠ ساڵ زیندانی حوکم دەدات

| Thursday, 02.04.2021, 07:00 PM |


ئەمڕۆ بەرواری ٣/٢/٢٠٢١ کاتژمێری ١١.٥٨ لایەن دادگای تاوانەکانی شاری ئەنتوێرپنی بەلجیکا، دبلۆماتکارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران و ٣ تاوانباری هاوکاری بە ٢٠ تاکو ١٥ ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا دەدرێت، بە تاوانی هەوڵی تەقاندنەوەیەکی شکستخواردوی کۆبونەوەیەکی فراوانی سەران و ئەندامانی ڕێکخراوی (موجاهیدینی خەلق) لە  ساڵی ٢٠١٨ لە ناوچەیەکی نزیك پاریس.
دیبلۆماتکار ئەسەدوڵا ئەسەدی ٢٠ ساڵ ، ئەمیر س. ١٥ ساڵ. نەسیمە ن. ١٨ ساڵ، میهرداد ئ ١٧ ساڵ، حوکمی زیندانی دەدرێن. هەروەها ناسنامەی هاوڵاتی بەلجیکیان لێوەردەگیرێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی بڕیاری دادگای ئەنتوێرپن سەرکۆنە دەکات و بە ناڕەوا و نایاسایی دەیناسێنێت و بە لادان لە یاسا نێودەوڵەتیەکان وەسفی دەکات.

بە پێی لێکۆڵینەوەکان میهرداد ئ کە بە  ١٧ ساڵ زیندانی حوکم دراوە، ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە پلاندانانی تەقینەوەی شوێنی ناوبراو لە پاڵ دبلۆماتکار ئەسەدوڵا ئەسەدی.
ئەمیر س. و . نەسیمە ن. لە کۆتایی مانگی شەشی ٢٠١٨ بە بڕی ٥٠٠ کیلۆگرام مادەی تەقاندنەوە و ئامێرە پیویستەکانی تەقاندنەوە لە ناو ئۆتۆمۆبێلەکەیاندا، لە لایەن پۆلیسی بەلجیاکا لە گەڕەکی (والویە سان پیەر)ی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەسگیرکران. ناوبراوان ئەو مادەی تەقاندنەوانەیان لە لایەن دبلۆماتکار ئەسەدوڵا ئەسەدی ڕادەستکرابو بەو مەبەستەی هەمان رۆژ بیگەیەننە شوێنی دیاریکراو لە پاریس بۆ تەقاندنەوەی. بە پێی دانپیانانەکانی ئەسەدوڵا ئەم مادەی تەقینەوانە لە ڕێگای پەیوەندیەکانیەوە بە باڵوێزخانەی ئێرانی لە نەمساوە ئامادەکرا بو.