هەواڵ

کەسوکاری زیندانیانیش دەستگیرکران

Sunday, 02.07.2021, 01:43 PM


یەکێک لەبنەماڵەی دەستگیرکراوەکان باس لەچونیەتی دەستگیرکردنی بنەماڵەکانیان دەکا
کەسوکاری زیندانیانیش دەستگیرکران
بۆ/ ڕای گشتی
ھەولێر: رێگێری لە گردبونەوەی کەسوکاری زیندانیانی بادینان کرا و خێزانەکانیان دەستگیرکران
ئەمڕۆ رێککەتی ٧/٢/٢٠٢١ وەکو کەسوکاری دەستگیرکراوەکانی بادینان ویستمان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی کوردستان گردبینەوە و داوای ئازادکردنی زیندانیە بە ناحەق دەستگیرکراوەکانی خۆمان بکەین کە ژمارەیان ٧٦ کەسە لەسەر ئازادی بیرورا ماوەی شەش مانگە چارەنۆسیان نادیارە.
بەداخەوە لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانی پارتی لە بازگەکانی دھۆک، ئاکرێ و ھەولێر رێگەیان نەدا بچنە ھەولێر، چەند خێزانێکی دیکەش کە گەیشتبونە بەردەم UN  بە شێوازێکی ناشارستانی دەستگیرکراون کە ژن و مناڵیشی تێدایە.
دواکارم UN، کونسۆل و بایلوزخانەی ولاتان لە ھەرێم و بەغداد، پەرلەمانی و گشت لایەنەکان بێنە سەر خەت و پێویستە دەستبەجێ کەسوکاری دەستگیر کراوەکان ئازادبکرێن و زیندانیەکانی بادینانیش کە لەسەر ئازادی بیرورا لە زینداندان چارەنۆسیان ئاشکرا بکرێت و ئازادبکرێن.
ئەیھان سەعید - چاودێری مافی مرۆڤ و کەسوکاری زیندانیکراوەکان.
٧/١/٢٠٢١

کەسوکاری زیندانیانی بادینان - YouTube


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟