هەواڵ

بارەگاى بارزانى، دەیان کادیرى سۆشیاڵ میدیاى بارەگاکە دەستگیردەکات

Sunday, 02.07.2021, 10:18 PM


بەشێوەیەکى گواماناوى بەشێکى زۆرى تۆڕى سۆشیاڵ میدیا بارەگاى بارزانى لەلایەن دەزگاى پاراستنەوە دەستیگرکراون.
بەگوێرەى زانیارییەکان کە دەسکەوتووە، مانگى تەمووزى ساڵى ڕابردوو بۆ وەڵامدانەوەى پەیج و ئەکاونتەکانى دژ بە پارتى و بنەماڵەى بارزانى، بەهۆى بڕیارێکى بارەگاى بارانیەوە لەدەڤەرى بادینان لەژێرچاودێرى هەموو لقەکانى پارتى لەبادینان تۆڕێک پێکهێنراوە بەسەرپەرشتى "عەبدولعەزیز محسین" بارزانى لە مانگى تەمووزى ٢٠٢٠ هەر قەزایەک ٢٠ کەس هەڵبژێردران لەلایەن لقەکانى پارتیەوە.
ئەو کەسانەى هەڵبژێردرابوون هەمووى کادرى سۆشیاڵ میدیاى پارتیبوون بەبەردەوامى وەڵامى ئەو پەیج ئەکاونتانەیان داوەتەوە کە ئۆپۆزسیۆن یان دژى پارتى بوون، دواى هەشت مانگ کارکردن لەلایەن سەرپەرشتیارى گرووپەکەوە بەهۆکارێکى نادیار فەرمانى گرتنى گرووپەکە دراوە و ئێستا لەزیندانن.
ئەم ناڕەزایەتى زۆرى لەناو گروپەکانى سۆشیاڵ میدیاى پارتى دروستکردووە، لەوبارەیەوە پەیجى ڕیبازى پارتى و بارزانى لەزاخۆ، ئەوەى نووسیووە: "ئەو گروپە چیان کردووە لەژێر سەرپەرشتى بارەگاى بارزانى ئەوکارەیان کردووە، ئێستا بە چ یاسایەک دەستگیرکراون".
دەڵێت: "ماوەى ٨ مانگە ٢٤ کاتژمێر دژى نەیارانى بارزانى ئەم کەسانە قسەیان کردووە، لەبرى گرتن، دەبوو خەڵات بکرانایە".
لە پەیجی وڵات وەرگیراوە

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟