TEVDA Press

تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لەسەر لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەت بڵاو دەکاتەوە

| Wednesday, 02.10.2021, 01:37 PM |



تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان ڕەخنەی توند لە لێدوانی سەرۆکی حکومەت دەگرێت کە ئەمڕۆ چالاکوان و ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی بادینانی بە تێکدەر و دەستی دەرەکی وەسف کرد.

تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی دەزگای ستاندەر کە تایبەت بەرگری لە کەیسی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانە دروستکراوە ڕایگەیاند ئەو لێدوانە پێشێلکاری بەرامبەر مادەی ٤۳۳ی یاسای سزادان بەو پێیەی هێشتا کەیسەکانیان لە دادگا یەکلانەبۆتەوە،کەچی سەرۆکی حکومەت تەشهیر و ناوی زڕاندوون.
تیمەکە دەشڵێن ئەوە دەرخەری ئەوەیە کەیسەکانیان سیاسیە و پێش وەختە بڕیاری لەبارەوە دراوە و دادگایی کردنیان زیاتر سیناریۆ و بۆ بەلاڕێ بردنی ڕای گشتیە.

تیمی پارێزەران داوا لە ئەنجومەنی دادوەری و یەکێتی پارێزەران و ڕای گشتی دەکات هەڵویست بەرامبەر ئەو لێدوانە وەربگرن و نەهێڵن دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەستێوەران لەکاروباری دادگا دژی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانە بکات کە لە ژێر فشار و بێ ئامادەبونی پارێزەر وتەیان لێوەرگیراوە و تۆمەتیان ئاراستە کراوە.
ستاندەر
تەڤدا پرێس