هەواڵ

ئۆپراسیۆنەکەى چیاى گارە بە هەماهەنگى هەولێر و بەغداد ئەنجامدراوە

Friday, 02.12.2021, 06:39 PM



ئەمڕۆ ١٢/٢/٢٠٢١ ئیبراهیم کاڵن،  وتەبێژى سەرۆکایەتى تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا  بۆ میدیا تورکییەکان ڕایگەیاند "تورکیا بەهەماهەنگى لەگەڵ هەولێر و بەغدا هێرشى بۆ سەر (پەکەکە) لەباکورى عێراق ئەنجامداوە".  
 
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، تورکیا پێشوازى لەڕێککەوتنى هەولێر و بەغدا دەکات لە٩  ى تشرینى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٠ بۆ دەرکردنى (پەکەکە) لەناوچەى شنگال.  

  کاڵن پێداگری ئەوەی دوبارە کردۆتەوە کە  هەر چالاکییەکى دژى تورکیا لەسەرتاپاى خاکى عێراقدا بکرێت بنەبڕ دەکرێت.  
ئیبراهیم کاڵن ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، شنگال هەنگاوى یەکەم و تەنها سەرەتا بوو و هەرێم و عێراق پێشوازیشیان لەوە کردووە و هەوڵى کۆتایهێنان بە (پەکەکە) دەدەن.  
 
ئەوەشى خستووەتە ڕوو، دەکرێت شێواز و چوارچێوەى قوڵى ئەو ئۆپراسیۆنانە بەهەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق دیارى بکرێن و هەموو هەنگاوێکیش بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتە بەر و سوپا و هەواڵگری تورکیاش هەستاون بەهەڵسەنگاندنى هەموو پێداویستیەک لەو چوارچێوەیەدا.  
  جەختى لەوەش کردەوە "تورکیا هەموو ڕێوشوێنێکى خۆپارێزى لەدژى پەکەکە دەگرێتە بەر و هێشتا ئۆپراسیۆنى شنگالیش ماوە".  
 


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟