TEVDA Press

د. محەمەد عەلی

بیرخستەوەیەک و دو پرسیار

| Friday, 02.12.2021, 08:00 PM |


(وەرگیراو لە ئەکاونتی فەیسبوکی محەمەد عەلی)
ئەوکاتەی سەردەشت عوسمان تیرۆرکرا، سەرۆکی ھەرێمی یٔەوکات (مەسعود بارزانی)،لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکھێناو دواتر لیژنەکە نوسی "بڕیاربوە سەردەشت عوسمان کاربکات بۆ گروپی یٔەنسارو یٔیسلام و نەیکردوە، لەبەرامبەردا ناوبراو کوژراوە".
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیشدا لەیەکێک لەسەردانەکانی بۆ دەرەوەی وڵات، پرسیاریان لێکرد" بۆچی و چۆن ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان تیرۆرکرا؟" بارزانی بەتوڕەییەوە: "سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەنوس نەبوە".
یٔەوان یٔامادەبن تۆمەتێکی وا بۆ قوتابیەکی زانکۆ و ڕۆژنامەنوس و گەنجێکی شیک و ھەست ناسکی وەک سەردەشت دروستبکەن، بەدڵنیاییەوە هەڵبەستنی تۆمەتی سیخوری بۆ یٔازادیخوازانی بادینان کارێکی زەحمەت نییە.
* یٔەرێ بەڕاست یٔێوە چیتان ھەیە یاخود چیتان شاراوەیە سیخوری بەسەرتانەوە بکرێ؟ یٔەدی بیرتانچوەتەوە دوای کەوتنی ڕژێمی بەعس، کێبو فایلی جاش و سیخوری ھەبو؟ بەرپرسی باڵای حیزبەکان بون یاخود ھاوڵاتی یٔاسایی؟
* سەرۆکی حکومەت بیری چوەتەوە کە سەۆکی حکومەتە نەک سەرۆکی یٔەنجومەنی یٔاسایشی ھەرێم، گەرچی(بەیٔێستاشەوە سەرۆکی یٔەنجومەنی یٔاسایشەو دەستی نەکێشاتەوە لەو پۆستەی پێشوی). یٔایا یٔەم قسانەی سەرۆکی حکومەت ڕای کابینەکەیە یاخود ڕای شەخسی خۆیەتی؟
مونافیقی و پاشکۆیەتی و بازرگانی و بێدەنگی و پۆستپەرستی ھەردولایەنەکەی تری حکومەت، گۆڕان و یەکێتی، ھیچی کەمترنیە لەسیاسەتە ھەڵەکانی پارتی.

Mohammed Ali | Facebook

محەمەد عەلی