هەواڵ

کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان لەسەر ئازادی بیروڕا ڕاپۆرتێک ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات

Monday, 02.15.2021, 02:16 PM


ئەمرۆ ٢٠٢١/٢/١٥ کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان، ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر پێشیڵکاریەکانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان ئاراستەی نەتەوە یەکگرتوەکان کرد.

ڕاپۆرتەکەی کۆنگرە لە وەڵامی داواکارییەکی ئۆفیسی کۆمسیونی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بو.

لە ڕاپۆرتەکەدا کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان بە وردەکاری باسی پێشێلکارییەکانی دژی ئازادی ڕادەربڕین لە کوردستان کردوە. کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان بە تایبەتی ناڕازایەتی دەڕبریوە لەسەر گرتنی رۆژنامەنوسان و چالاکەوانانی مەدەنی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا، بە بەڵگەوە باسی ئەو هەمو پێشێلکارییە کراوە کە لە ماوەی ڕابوردوودا بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان و چالاکەوانان کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

هاوکات کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان باسی ئەوەیشی کردوە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی تۆمەتی بۆ رۆژنامەنوسان و چالاکەوانان هەڵواسیوە. کۆنگرە بە وردەکارییەوە باسی ئەوەی کردوە کە سەرۆکی حکومەت پێش بڕیاری دادگا کەوتوە و کۆمەڵێک تۆمەتی بۆ ڕۆژنامەنوسان هەڵبەستوە وەکو تۆمەتبارکردنیان بەوەی کە سیخوڕیان بۆ وڵاتان کردوە.

کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان. هاوکات کۆنگرەکە پەنا دەبەتە بەر هەمو ڕێکخراو و ئاژانسە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دژی ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ.

کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟