سزای شەش ساڵ زیندانی بە بێ هیچ بەڵگەو شایەتیەك بۆ زیندانیانی بادینان
| Tuesday, 02.16.2021, 02:42 PM |
شێروان شێروانى‌و هاوڕێكانى بە بێ هیج بەڵگە و شایەتێك لەسەریان پاش چەندین مانگ زیندانی و ئەشکەنجە، ئەمڕۆ بەرواری 16.20. بە پێی هەردوو ماددەی یەکی ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ تایبەت بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەی، به‌شه‌ش ساڵ زیندانى سزادران، پارێزه‌رانى ئه‌و كه‌یسه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نن، به‌بڕیاره‌كه‌ى دادگاى دوى هه‌ولێر توشى شۆك بون"
"به‌وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تدا زانیمان پێشوه‌خته بڕیار له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌م ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانانه دراوه".
پارێزەران ئەوەیان خستۆتە ڕو کە ئەو بڕیارە ناڕەوایە جێگای شۆك بووە ڕیایانگەیاندووە کە " كه‌سوكاریان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى دادگا بێده‌نگ نابین‌و له‌ڕوى یاساییه‌وه هه‌موو ڕێگه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، به‌ڵام پێویستە ئه‌وه بۆ ڕاى گشتیی ڕونبكه‌ینە‌وه، وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م گیراوانه دادگایی ده‌كرێن‌و پێشوه‌خته‌ش ئه‌م بڕیاره دراوه كه شه‌ش ساڵ زیندانى بكرێن".
هەروەها عه‌لى حه‌مه‌ساڵ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، "من نه پارێزه‌رم‌و نه دادوه‌ر، به‌ڵام بۆ مێژوو هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م خواى گه‌وره‌دا ئه‌وه ده‌ڵێم به‌ڕاستى ناعه‌داله‌تیه‌كى زۆر گه‌وره هه‌بوو، چونكه نه پلان هه‌بوه نه هیچ به‌رنامه‌یه‌كیش هه‌بوه كه هیچ كه‌سێك بكوژرێت نه چه‌كدارێكیش گیراوه، ئه‌وه‌ى بینیمان به‌ڕاستى ئه‌وه بابه‌تێكى سیاسی بوو هیچى تره‌وه‌ى دادگاش بڕیارى له‌باره‌وه داوه ته‌نها گروپێكى ماسنجه‌ره كه ته‌نهاو ته‌نها زانیارى ڕۆژنامه‌وانى تێدا ئاڵوگۆڕ كراوه، دڵنیام له‌وه‌ى مادام ئه‌وان له‌سه‌ر زانیارى ڕۆژنامه‌وانى شه‌ش ساڵ حوكمدراون.'
هاوکات، ئاسۆ هاشم پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، "ئەوە بڕیارێکی سەرەتاییە و پلەی بنەبڕی وەرنەگرتووە".
دەشڵێت، "دەبێت بە گەشبینیەوە بڕوانینە بڕیاری داداگا پێداچوونەوەی هەرێم". ئەوەشی خستەڕوو، پارێزەرەکانیان دەتوانن تەمییزی بڕیارەکە بکەن.
تایبەت بە دۆسیەی مامۆستا بەدەل بەرواری، وتی: "ئەوراقەکانی گەڕێندراوەتەوە بەشی لێکۆڵینەوە".
ئاسۆ هاشم باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەو دادگاییە لە دادگایەکی دادپەروەربوایە دەستگیراوەکان بێ تاوان دەردەچوون، "بڕیارەکان وای لە هەموومان کرد لەمەودوا هاندی ئاسایی و عادی بەکاربهێنین و نەوێرین هاندی زیرەک بەکاربهێنین. چونکە هەر رۆژێک بیانەوێت دەتوانن تۆمەتێکمان بۆ دروستبکەن".
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved