وتار

دەسەڵاتی دادوەری..!!

Tuesday, 02.16.2021, 09:28 PM



ئەمرۆ ١٦/٢/٢٠٢١ دادگای تاوانی هەولێر/١  بەپێی مادەی یەكەم لە قانونی ژمارە ٢١ ساڵی ٢٠٠٣ واتە( سیخوری )کردن     سزای زیندانی سەپاند بەسەر پێنج کەسی ڕاگیراوی بادینان  بۆ ماوەی شەش ساڵ.
لەسەر زاری پارێزەرە بەرێزەکانیانەوە رایان گەیاند کە ھیچ بەڵگەیەکی مەڵموس نەبوە بۆ سزادانیان کەچی  سزادران..!!!
داواکاری گشتیش ڕۆڵ و ھەڵوێستی سکاڵاکاری بینیوە..!!
یٔەم بریار ە ناڕەوایە دەرحەق بە ڕۆڵەکانی نیشتیمان لەگەڵ یٔەوەی نارەوایە  و بەیٔاشکرا فشاری حیزبی پێوەدیارە، دەسەڵاتی دادوەریش دەخاتە ژێر پرسیارەوە.!!
-ھەروەک یٔاشکرایە سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی وبەھێزی سیستەمی سیاسی ھەر وڵاتێکە، کەلەسەر بنەمای دیموکراسییەت دامەزرابێت، بەھیچ جۆرێک ناکرێت و نابێت دەستێوەردان بکرێت لەم دامەزراوە گرنگەی دەوڵەت، بەڵام مەخابن کە دەسەڵاتی حیزبی وحکومی یٔەم دامەزراوە باڵایەیان بەشێوەیەک بچوک کردۆتەوە شکۆ وھەیبەتیان بۆ نەھێشتۆتەوە، بەتەواوی باڵادەستبوونی لۆژیکی ھێز، دامەزراوەی دادوەری لەکوردستاندا شەرمەزار کردووە.
مەبەست لەسەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری بەومانایەیە کەھیچ لایەنێکی سیاسی یان کارگێڕی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوحۆ بۆی نییە دەست وەربداتە نێو کاروباری دەسەڵاتی دادوەری، یان بەھەرشێوەیەک کاریگەری ھەبێت وھیچ کەسێک یا دەزگایەک لە دەزگاکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، ھەتا یٔەگەر وەزیری داد بێت یان سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن (حکومەت) بێت، نابێت دەست وەربداتە کاروباری دادگاکان یان فشار بخاتەسەر دادوەرەکان لەکاتی حوکم وبڕیارداندا .
یٔاخر لەکوێی دنیادا بووە پێش بڕیاری دادگا سەرۆکی حکومەت راستەوخۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا تۆمەتبارەکانی بەجاسوس ناو زەندکرد.!
-دەستوری عێراق جەخت لەپرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری دەکاتەوە، وەک لەمادەی ٨٧ی دەستورەکەدا ھاتوە: "دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیە ‌ودادگاکان بەڕێوەدەبەن بەجیاوازی جۆر و پلەکانیەوە و بڕیارەکان بەگوێرەی یاسا دەردەچن"... ھەروەھا لەمادەی ٨٨ی ھەمان دەستوردا داھاتووە "دادوەرەکان سەربەخۆن و جگە لەیاسا لەژێر رکێڤی ھیچ دەسەڵاتێکی تردا نین و نابێت ھیچ دەسەڵاتێک دەستبخاتە کاروباری دەسەڵاتی دادوەرییەوە".
یٔەوەی کەدەستوری عێراق جەختی لەسەر دەکاتەوە تەنھا مورەکەبی سەر کاغەزە! بەتایبەتی لەھەرێمی کوردستان بەقسە یاسا سەروەرە، هەروەها دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیی تەواوی ھەیە، بەڵام بەداخەوە بەکردار پێچەوانەکەی ڕاستە، زۆرێک لە نمونە و بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر ھەیە کەیٔەوە دەسەلمێنن کەدەسەڵاتی دادوەری لەھەرێمی کوردستان چەندە شەرمنە و دەستەمۆی دەسەڵاتی حیزبی و تەنانەت دەسەڵاتی جێبەجێکردنیشە، کاتێک کەکەسێکی یٔاسایی تۆمەتبار دەکرێت و پەلکێشی دادگا دەکرێت خوا و خۆی و کەلبچەکەی دەستی نەبێت کەسی لەپشت نییە، بەڵام بەرپرسێک یٔەگەر زات بکرێت بانگھێشتی دادگای بکەن یٔەوە بەمەراسیمێک دەیھێنن زۆرجار خودی دادوەر تووشی شۆک دەبێت سەری سوڕدەمێنێت !
یٔەگەر دادگای تەمییزی هەرێمی کوردستان یٔەم بڕیارەی دادگای تاوانەکانی هەولێر/١  لەدژی دەست گیراوانی بادینان پەسەند بکات، یٔەوە سەربەخۆیی دادوەری بەتەواوی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، رۆڵ و متمانەی خۆیشی لەدەست دەدات.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟