TEVDA Press

دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری بە کردار

| Saturday, 02.20.2021, 04:48 PM |



(وەرگرتنی لە فەیسبوکی پەرلەمەنتار شایان عەسکەری)

ڕۆژی دووەمی دادگایی کردن، دانە دانە دەسگیرکراوەکان دەھێنرانە ھۆڵی دادبینی و ئیفادەیان لێ وەردەگیرا، دوای ئەوەی لێپرسینەوە لە شێروان شێروانی تەواو بوو، سەرۆکی دادگا ووتی شڤان سەعید ( شڤان بەڕوشکی)بانگ کەن و بیھێنن بۆ ئێرە, لەو کاتەدا یەکێک لەوانەی نوێنەرایەتی ئاسایشیان دەکرد و لە ڕیزی ئێمە دانیشتبوو بە ئاسایشەکانی ووت خێرا شێروان شێروانی ببەنە دەرەوە،بێ ئەوەی مۆڵەت لە سەرۆکی دادگا وەرگرێت.
شڤان بەڕوشکیان ھێنا، دادوەر پرسیاری ئاڕاستە دەکرد و ئەویش وەڵامی دەدایەوە لە ناو قسەکانی ناوی شێروان شێروانی ھێنا کە سەیری دەوروبەری خۆی کرد شێروانی لێ نەبوو، بەسەرسوڕمانەوە ووتی ئەوە شێروان چی لێ ھات؟!
سەرۆکی دادگاش بەسەرسوڕمانەوە پرسی شێروانی لێ نیە؟ کێ شێروانی بردە دەرەوە؟ پاشان ڕووی کردە نوێنەرەکانی ئاسایش و ووتی:ئەمە کوفرە، خۆ گەر بیبەنە شوێنێک بەتەنیا قەیناکە بەڵام چۆن دەبێت تێکەڵی دەسگیرکراوەکانی تر بکرێتەوە! خەریکە ھەمووی کاری دادوەر دەکەن!
ئەوەی ئەو کارەی کردبوو سەری خۆی ھەڵنەبڕی و وەڵامی سەرۆکی دادگای نەدایەوە.