TEVDA Press

عەلی حەمە ساڵح: وەڵامێک بۆ دیندار زێبازی

| Sunday, 02.21.2021, 11:56 AM |



دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیانی حکومەتی ھەرێم،
دەڵێ: لە نێو ئەم پێنج دەستگیر کراوەدا، کەسێک ھەیە دەیان کەیسی لەسەرە لەنێو دادگاکانی کوردستان لە دۆسیەی دزیەوە  تاوەکو دۆسیەی بەرامبەر ھاوڵاتیانی ئاسایی لەسەرە..

من بە بەدواداچونی ئەو دادوەرە وەڵامت دەدەمەوە کە لە کاتی دادگایی کردنەکەدا پێشینەی تاوانی ئەم پێنج کەسەی خوێندنەوە..
دادوەر وتی: ھەر پێنجیان ھیچ جۆرە پێشینەیەکی تاوانیان نیە، چ جای دزی!
ئەوەی لە دۆسیەی ھەر پێنجیان ھەبوو  ..
یەکیان سەرپێچیەکی ھاتوچۆی لەسەر بوە، یەکێکیشیان ڕۆژنامەنوس بوە بەتۆمەتی ناوزڕاندنی مدیر ناحیەیەک پێشتر ساڵێک سزا درابوو، بەڵام سزاکەی جێبەجێنەکرابوو...
فەرموو بەڵگەیەکت ھەیە بڵاوی بکەوە، بەبێ بەڵگە چۆن خەڵک دەکەیتە دز؟
ئایا ئەمە تاوان نیە گومانی دزی بخەیتە سەر پێنج کەس، دادگا خۆی بڵێت ھیچ پێشینەی تاوانی نیە؟
عەلی حەمە ساڵح