TEVDA Press

حکومەتی ئێران لە ماوەی مانگێکدا 10 هاوڵاتی کوردستانی لەسێدارە داوە

| Saturday, 08.01.2020, 12:52 PM |


رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، کە حکومەتی ئێرانی لە ماوەی مانگی ڕبردودا بەلایەنی کەم 10 هاوڵاتی شارە جیاوازەکانی کوردستانی لەسێدارە داوە.
لە نێوانیاندا دو کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی وهەشت کەس تر بە تۆمەتی کوشتنی بەمەبەست لە سێدارە دراون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی رێكخراوی هەنگاو، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاوڵاتیان کە حەوت حاڵەت بوە، لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە، دو کەس لە کرماشان و کەسێکیش لە پارێزگاری سنە لەسێدارەدراون..

تەڤدا پرێس