TEVDA Press

راپۆرتێکی نوێی رۆژنامەی بەناوبانگی بەریتانیا، سەبارەت بە ئەشکەنجە و دانپیانانی بەزۆری زیندانیانی بادینان

| Wednesday, 02.24.2021, 02:25 PM |



بەم ناونیشانە رۆژنامەی بەناوبانگی بەریتانیا (Morning Star) راپۆرتێکی گرنگی بلاوکردۆتەوە کە تێیدا پارتی وەک خۆی وێناکردووە ،کە ماڵباتێک کۆنترۆڵی کردووە و، خاوەنی دەسەڵاتێکی چەوسێنەر وئیرهابیە

فەرموون لەگەڵ ناوەڕۆکی راپۆرتەکە کە دوێنێ بە بەرواری 21/02/2021 بلاوبۆتەوە:
لە کوردستانی عێراق ، راپۆرتەکانی ئیمڕۆ ئاشکرایان کرد ، کە دەیان لە راگیراوانی بەنایاسایی،تووشی ئەشکەنجە و وەرگرتنی دانپیانان بە زۆر ، بوونەتەوە.
مەرسەدی ئەورۆیناوەندی بۆمافەکانی مرۆڤ(Euro-Mediterranean Human Rights Monitor)،٢٦ دەستگیراو لە هەولێر دەستبەسەرکراون لەلایەن دەزگای پاراستنی سەر بە پارتی(KDP)ی دەسەڵاتدار، رووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە.
چاڵاکوان مەدەنی 'ئەیهان سەعید' کە برای مامۆستا شڤان سەعیدی دەستگیرکراوە، دەڵێت :' براکەم لە ٢٢ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن هێزێکی دەمامکداری نەناسراو ،دەستگیرکرا .
ئەو پارێزەرەی کە رێگەی پێدراوە سەردانی بکات، دەڵێت؛لە زیندانی ئاسایشە(پاراستن) و لە رەوشێکی خراپدا دەستبەسەرە ورووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی ودەروونی زۆر هاتووە. ئێمە وەک ماڵباتی ئەو دەستگیکراوە، تا ئێستا رێگەیان پێنەداوین بیبینین.'
راپۆرتەکەی (Euro-Mediterranean Human Rights Monitor)باس لەوە دەکات کە ژمارەیەکی زۆری دیکە ، دەستبەسەرن و لە رەوشێکی نامرۆڤانە بەسەردەبەن ، دەزگای ئاسایش گوێ بە بڕیاری دادگاکان نادات کە ئازادیی کردوون ، بەنایاسایی هێشتا هێڵدراونەتەوە لە زیندان.
لەوانە چاڵاکوانی سەندیکایی 'بەدەل بەرواری' ، بەزۆر تەسلیم بە هێزەکانی پارتی بوو ، دوای ئەوەی کوڕەکەیان رفاند و ئەشکەنجەدا.
هۆکاری دەستگیرکردنەکەی، بە هۆی ئەوەی داوای مووچەی کەرتی گشتی دەکرد. مامۆستیان و کارمەندانی تەندورستی و فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری گشتی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ مووچەیان وەرنەگرتوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگەشە دەکات گوایە لەم گرفتەدا حکومەتی بەغدا بەرپرسیارە، بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم لە میزانیەی فیدراڵی.
دادگای دهۆک ، پەرێزی بەرێز بەرواری لە تۆمەتەکانی ئاراستەکراوی پاک نیشاندا و، ئازادی کرد ، لێ هێشتا دەستگیرکراوە لە شوێنێکی نادیارە و، رێگەی پێنادەن سەردانی بکرێت.
لە ساڵی رابوردوودا، سەۆکی پارتی کرێکاران ، جێرمیی کۆربین، نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم کرد ، کە تێیدا باسی لە مەترسییەکانی سەر سەلامەتی ژیانی شێروان شێروانی کرد کە لە ئۆکتۆبەری رابوردودا، لە بەردەم ماڵباتەکەی دەستگیرکرا.
پارێزەرەکەی دەڵێت ئەو بۆ دوو مانگ لە زیندانی تاکە کەسی هێلدراوەتەوە و دانپیانانی لە ژێر ئەشکەنجە لێوەرگیراوە ، دۆسیەی بریکارەکەی راپۆرگەلێکی دانپیانانی تێدایە ، کە هەرگیز ئەو نەیوتووە.
بەرێز شێروانی، پێش دەستگیرکردنی چەندین نوسینی نوسیوە رەخنە لە پارتی و ماڵباتی بارزانی دەگرێت، تۆمەتبارکراوە کە جاسوسی بۆ لایەنگەلێکی بیانی کردووە. باوکی کۆچیدواییکرد کاتێ خۆی لە زیندان بوو ، ئەمەش وایکرد فشاری دەروونی لەسەری زێدە بێت، و گوترا کە باری تەندورستی تێکچوو بوو.
لە مانگی کانونی یەکەمی رابوردوو ، ٩ منداڵ لە نارەزایەتیەکانی خەڵکی بەدەستی حکومەت کوژران.
خەڵکی داوای گۆرانی دیموکراسیانە دەکەن و، دەیانەوێت سنورێک بۆ ئەو سیستەمە سیاسیە کەوتووە دابنێن کە دوو بنەماڵە بەتەنها بەڕێوەی دەبەن کە بارزانییەکانن کە دەسەڵاتدارن بەسەر پارتیەوە و، تاڵەبانییەکان کە دەسەڵاتدارن بەسەر یەکێتیەوە.

بەسوپاسە لە نیاز حەمید برایم وەرگیراوە