بە دەسەڵات مەڵێ بۆ زوڵم دەکەیت؟ بە کۆیلە بڵێ بۆ زوڵم قبوڵ دەکەیت!؟

وتار » قەڵەمفرۆش

لیزا فەلەکەدین: حکومەت بەم رۆحیەتەی ئێستای بەردەوام بێت، متمانەی نێوان هاوڵاتی و حکومەت زیندودەبێتەوە

(492 بینراوە)   | Thursday, 02.25.2021, 10:58 AM |



ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر ئەم کابینەیە بەهەمان ئیرادە و روحییەتی ئێستای لە سەرکەوتنەکانی بەسەر قەیرانەکاندا بەردەوام بێت ئەوا، متمانەی نێوان هاوڵاتی و حکومەت "دوبارە زیندودەبێتەوە".

ئاوێنە: لیزا فەلەکەدین، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "پێش مانگێک مەسرور بارزانی وتی ئیتر لەمەودوا رۆژی 25ی هەمو مانگێک دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت، ئەمە بەڵێنێک بو کە لە دۆخێکی زۆر سەختدا درا، لەکاتێکدا نرخی نەوت بەرزبونەوەیەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبو، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکە و لە جیهاندا لە تەشەنەکردندا بو، هەروەها دەوڵەتی عێراق هەموو شایستە و مافە داراییەکانی هەرێمی بڕیبو".

ئاماژەی بەوەشکرد، دوبارە رێکخستنەوەی سیستەمی باج و رسومات و گرتنەبەری هەندێک هەنگاوی گرنگ لە خاڵە سنورییەکان و جێبەجێکردنی هەندێک ماددە و بڕگەی یاسای چاکسازی وایکرد کە داهاتی نا نەوتی هەرێم رو لە زیادبون بکات.

ئەو بۆشاییەی کە بەهۆی ئەو بێ متمانەییەوە دروست ببو، دەرفەتی بۆ کۆمەڵە کەسانێکی پۆپۆلیست رەخساندبو کەوا بێنە گۆڕەپانی سیاسی
لیزا فەلەکەدین باسی لەوەشکردوە، "ئەگەر ئەم کابینەیە بەهەمان ئیرادە و رۆحییەتی ئێستای لە سەرکەوتنەکانی بەسەر قەیرانەکاندا بەردەوام بێت ئەوە، متمانەی نێوان هاوڵاتی و حکومەت دووبارە زیندوو دەبێتەوە، ئەو بۆشاییەی کە بەهۆی ئەو بێ متمانەییەوە دروست ببو، دەرفەتی بۆ کۆمەڵە کەسانێکی پۆپۆلیست رەخساندبو کەوا بێنە گۆڕەپانی سیاسی و لە رێگەی پەیامی چەواشەکارانە بەردەوام بەربەست بۆ کابینەی نۆیەم دروست بکەن، بەڵام بە دوبارە دروستبونەوەی ئەم متمانەیە چیدیکە باوی ئەم جۆرە بەناو سیاسیانە نامێنێت و ماوەیان بەسەر دەچێت".

رونیشیکردەوە، لایەنە توندڕەوە عێراقییەکان پێیانوابو لەرێگەی یاسای قەرزی ساڵی 2019ەوە دەتوانن ئابوری هەرێم لاواز بکەن و لەو رێگەشەوە وردە وردە کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم بکەن، بەڵام خۆراگری هاوڵاتیان و هەنگاونانی ژیرانەی حکومەتی هەرێم پێکەوە وایانکرد بۆ جارێکی تر شکست بە پیلانی نەیاران بێت.





وێنە

نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات
دەزگای میت، هاوپەیمانی پارتیی، بزانە چۆن مامەڵەی کورد دەکات