TEVDA Press

گەورە ڕێکخراوی جیهانی تایبەت بە پارێزگاریکردن لە چالاکوانان، پێنج خاڵ ئاراستەی سەرانی هەرێمی کوردستان دەکات

| Thursday, 02.25.2021, 05:46 PM |


گەورە ڕێکخراوی جیهانی تایبەت بە پارێزگاریکردن لە چالاکوانان، پێنج خاڵ ئاراستەی سەرانی هەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە کەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی:
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو، ڕەگەز کەمال پەیوەندی کرد بەڕێکخراوی جیهانی فرۆنتلاین دیفێندەرز، چاوپێککەوتن کرا لەگەڵ پارێزەرانی کەیسەکە، کەمێك لەمەوبەر ڕێکخراوەکە راپۆرتێكی لەسەر ئەم کەیسە بڵاوکردەوەو تیایدا سزادان و دادگاییکردنی ئەو چالاکوانانە بە ناڕەوا ناودەبات و رایدەگەیەنێت کە شێروان و هاوڕێکانی پەیوەندیان بەم تۆمەتانەوە نیە کە ئاراستەیان کراوە و بۆیە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
ئەو خاڵانەی کە ڕێکخراوی فرۆنتلاین دیفیندەرز ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی کردووە:
یەکەم: دەستبەجێ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی ئازادبکرێن و فرۆنتلاین دیفێندەرز باوەڕی وایە کە ئەو چالاکوانە بە ئامانج گیراوە بەهۆی کارەکانی رابردووی لەسەر پرسی مافەکانی مرۆڤ
دووەم: دڵنیایی بدرێت لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ شێروان شێروانی لەناو زینداندا
سێهەم: لێپێچینەوە بکرێت لەو کەسانەی کە ئازار و ئەشكەنجەی شێروانیانداوە لەکاتی لێکۆڵینەوە
چوارەم: ڕێگە بدرێت کە پارێزەران و کەسوکاری شێروان ببیین و سەردانی بکەن.
پێنجەم: پێویستە دەستهەڵبگرن لە بە ئامانج گرتنی چالاکوانان بەگشتی لەهەرێمی کوردستان و ڕێگە بدەن کارەکانیان بەبێ ترس ئەنجام بدەن هەروەها هەموو ئەو ڕێگریانە هەلگرن کە دەخرێتە بەردەمیان تەنانەت گێچەڵی دادگاییکردن و ترساندنیان بە رووبەرووکردنەوەی یاسا.
ڕەگەز کەمال
هاوڕێکخەری ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ
٢٥ی شوباتی ٢٠٢١
تەڤدا پرێس