TEVDA Press

سکاڵایەکی نوێ لەسەر ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانیتە

| Sunday, 02.28.2021, 02:40 PM |


لەسەر ھێنانی شێروان شێروانی بۆ بەردەم دادوەر پارێزەرەکانی ڕوونکردنەوە دەدەن - YouTube

ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی، لەسەر سکاڵایەکی ئاسایشی گشتی هەولێر، بە تۆمەتی ناوزڕاندن برایە بەردەم پۆلیسی بنكەی پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە.


بەشدار حەسەن، پارێزەری شێروان شێروانی ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی، لەسەر سکاڵایەکی نوێ لە لایەن ئاسایشی گشتی هەولێر، برایە بەردەم بنكەی پۆلیسی خانەقا، ئاسایشی گشتی سکاڵآیان لەسەر تۆمار کردووە  بە تۆمەتی ئەوەی “گوایە لەكاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی داداگاییكردنی شێروان و هاوڕێكانی، شێروان شێروانی ناوی ئاسایشی زڕاندووە”

پارێزەرەکەی شێروانی باسی لەوەشکردووە کە نوێنەری داواكاری گشتی و بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی خانەقا، داوایان كردووە ئەمڕۆ لە كاتی وەرگرتنی وتەی شێرواندا، پارێزەر لە بنکەی پۆلیس ئامادەبێت بەڵام نوێنەری ئاسایش ڕێگەی نەداوە، ئەو پارێزەرە ڕەتیشیدەكاتەوە “شێروان تەشهیری كردبێت و دەڵێت تەنها بەرگری لە خۆی كردووە”.

لە کاتی دادگاییەکەشدا شێروان باسی ئەوەی کردووە کە بە “ئەشکەنجەدان و هەڕەشە لە هاوسەرەکەم فشارم خراوەتەسەر”

تەڤدا پرێس