TEVDA Press

دیداری ڕێکخراوی 17ی شوبات لەگەڵ وەزارەتی دەروەی سوید سەبارەت بە کەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێیانی

| Tuesday, 03.02.2021, 07:31 PM |


وەزارەتی دەروەی سوید شێروان شێروانی لە نزیکەوە دەناس و دیدار دەگەڵ شێروان شێروانی لە ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتی سوید- بەرز دەنرخێنن
بەرپرسی روژهەلاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی سوێد بۆ ١٧ شوبات
لە کەناڵی بروکسل و بەغدا و هەولێر بەدواجونمان بۆ دۆسیەی زیندانیەکانی بادینان کردوە و دەیکەین
ئەمڕۆ نوێنەرانی ١٧ ی شووبات لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سوید بەدیگیتال دیداریان کرد.
لە دیدارەکەدا وەک نوێنەرانی ١٧ شووبات قادر نادر و شەماڵ بەشیری لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست، مووا لینیەر و نیلوفەر سەعیدی کۆبوونەوە.
لە دیدارەکەدا تیشکخرایە سەر حکومەتی پۆلیسی وئیستخباراتی مەسرور بارزانی و ئەو تاوانانەی کە رووبەرووی گیراوانی بادینان کراوەتەوە کە لەپیناو دان پیانان هەرەشە بەهینانی هاوسەرەکانیان کراوە هاوکات گەیشتوتە ئاستیک کەپەرلەمانتاری عیراقی بەروژی روناک بەرجەقو دەدرێ و تاوانبارەکەش دەستگیرناکرێ. هاوکات باس لەوە کرا کە ناعەداڵەتی و تیرۆری حکومەتەکەی مەسرور بارزانی سنوورەکانی ئێراقی تێپەڕاندوە و هەنووکە هەوڵی ناوزڕاندن و تیرۆری هاوڵاتیانی کورد لە ئەوروپا دەدات لەم بارەوە چەندین نمونە و هەولی تیرروستی باس کرا .
نوێنەرانی ١٧ شووبات، داوایان لە وەزارەتی سوید کرد کە چالاکانەتر لەسەر پرسی ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمی باشوری کوردستان کار بکەن و پشتگیری گیراوانی بادینان بکەن.
لە وەڵامدا نوێنەرانی وەزارەتی درەوەی سوید باسیان لەوە کرد کە بۆ وڵاتی سوید، پرسی ئاسایش و سەقامگیری لە ئێراق و هەرێمی کوردستان مژارێکی گرینگە و ئەوان چالاکانە لەسەر ئەو مژارانە کار دەکەن.
هاوکات دەوڵەتی سوید زۆر چالاکانە لە رێگای یەکێتی ئەوروپا لە بروکسێل و حکومەتی ناوەندی لە بەغداد، بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و گیراوانی بادینان دەکەن و لەسەر ئەو مژارە دەگەڵ کاربەدەستانی یەکێتی ئەوروپا و بەغداد و هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی دان.
هاوکات ئاماژەیان بە پەیامی سەفیری سوید لە ئێراق لە سەر تویتەر کرد کە پشتگیری خۆی لە گیراوانی بادینان نیشان داوە. نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوان شێروان شێروانی لە نزیکەوە دەناس و دیدار دەگەڵ شێروان شێروانی لە ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتی سوید- بەرز دەنرخێنن.
نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە سۆزیان دا کە بەردەوام بن لە پشتگیری کۆمەڵگای مەدەنی و رۆژنامەوانان و پرۆسەی دیموکراسی لە باشووری کوردستان و ئێراق دا و هاوکات بەدواداچوون و چاودیری زیاتر بکەن بۆ پرسی گیراوانی بادینان .

تەڤدا پرێس