لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بۆ عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، ئایا ئێوە ئاشکراکەری راستەیەکانن یان لە هەوڵی بونە شەریکی دزەکانن؟

Wednesday, 03.03.2021, 03:22 PM



داواکاری تەڤدا پرێس بۆ عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد و هاوشێوەکانیان.

بەرواری 01/03/2021 ڕۆژی دوشەممە لە لایەن دو پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد،  زانیاریەكیان  بۆ  لە دەزگا  میدیاییەکان خستۆتە ڕو لە راگەیەندراوێكدا وتویانە "بەبەخشینەوەو داگیرکردن و ھەرزانفرۆشکردنی ژمارەیەکی زۆر زەوی، بەرپرسان خۆیان و دەوربەریان کردە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار، ڕۆژێک بەناوی پرۆژەی نیشتەجێبون و مۆڵی بازرگانی و مەخزەن و پێشەنگای ئۆتۆمبیل و ڕۆژێکیش بەناوی ھێزی ئەمنی و سەربازی ٢٢ پارچە زەوی مەتر مەتر دەفرۆشن."

هەروەها ئەوەیان خستۆتە ڕو کە "لەسەر بەرزە پردی کۆبانی و ڕێگای ھەواری شار، ٣٢ ھەزار مەتر دراوە بە سێ کەس، ئەم زەویە بەنرخی خۆی ئەگەر بفرۆشرایە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلاری دەکردو دەتوانرا بکرێتە پرۆژە بۆ خزمەتی سلێمانی."

ئەو دو پەرلەمانتارەی گۆڕان جەختیان كردۆتەوە كە "بۆ کۆی ئەم دۆسیانە بەدواداچون دەکەین."

داواکاری تەڤدا پرێس لە عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد؛

ئێمە وەکو دەزگای تەڤدا پرێس بە ئاگاین لەوەی کە بەردەوام هەندێك لە پەرلەمەنتاران بەتایبەتی پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح ، دۆسیەی لەو جۆرە دەوروژێنێت و پاش ماوەیەك بێدەنگی لێدەکات و پەردەی بەسەردا دەدرێت و لەیادی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستانی دەبەنەوە.

بۆیە داواکارین ئەگەر بە نیازی ئەوە نین لە ڕێگای دەرخستنی نیوەی راستیەکان و بە مەبەستی هەوڵدان نەبێت بۆ دەسکەوتی ژێربەژێری خۆتان  و  بەکارهێنانی ئەم جۆرە نیوە زانیاریانە وەکو ئامێرێکی هەرەشە و لە بەرامبەریا وەرگرتنی دەسکەوت و شەراکەت ئەنجام نادەن. ئەوا زۆر بە توندیەوە داواتان لێدەکەین یاری بە خەڵك  نەکەن و تەوای راستیەکان بخەنە ڕو، بۆیە داواکارین لێتان کە ئەو زانیارانە بە شێوازێکی کۆنکرێتی بخەنە ڕو. ناوی ئەو کەس و دەزگایانە ئاشکرا بکەن کە زەویەکەیان بەخشیوە و ناوی وەرگر و پێبەخشراوەکەش یان پێبەخشراوەکان ئاشکرا بکەن.

ئەگەر بوێری ئەوەشتان نیە ئەوا باشترە لێی بێدەنگ بن و ریکلامی بوێری و دڵسۆزی بۆ خۆتان نەکەن. تاکو ئەو کاتەی ئەم دۆسیەیە و هەر دۆسیەیەکی تر کە بە بێ ناوهێنانی کەسەکان بخرێتە ڕو  ئێمە وەکو دەزگای تەڤدا پرێس پەنجەی ئەوەتان بۆ رادەکێشین کە ئەو کارانەتان بە مەبەستی بونە شەریکی ئەو گەندەڵکارانەیە و دەتانەوێت لەو ڕێگایانەوە خۆتانن سود مەند بکەن و لە ژێرەوە بەشێك لەو دەسکەوتی گەندەڵی و پیسخۆریانەتان پی ببەخشرێت. لەو نیوە زانیاریانەتان  ناڕوانین وەك ئاشکراکردنی راستیەکان و  تێکۆشان بۆ باشکردنی باری گوزەرانی خەڵك و ڕیگری لە گەندەڵی، بەڵکو  وەکو تێوەگلانتان لە گەندەڵی و پیسخۆری تێی دەڕوانین.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن تەڤدا پرێس: دیداری ڕێکخراوی 17ی شوبات لەگەڵ وەزارەتی دەروەی سوید سەبارەت بە کەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێیانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی: ڕایەڵەکانى سیاسەتى نوێى ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست لە (سەردەمى بایدن)دا کوردستانپۆست: دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە تەڤدا پرێس: سکاڵایەکی نوێ لەسەر ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانیتە سەنتەری میترۆ: پێشوازی لە ووتەكانی باڵوێزی ئەمریكا دەكەین تەڤدا پرێس: ناکۆکیەکانی بالی مەسروور و نێچیر زیاتر تەشنەیکردووە تەڤدا پرێس: هاوسەری شێروان شێروانی سەبارەت بە دۆخی خراپی زیندانیانی مانگرتو دەدوێت تەڤدا پرێس: گەورە ڕێکخراوی جیهانی تایبەت بە پارێزگاریکردن لە چالاکوانان، پێنج خاڵ ئاراستەی سەرانی هەرێمی کوردستان دەکات تەڤدا پرێس: سێ رێکخراوی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی هەرێمی کوردستان دەکەن

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟