TEVDA Press

چەند هەواڵێک سەبارەت بە کۆسرەت رەسوڵ و گەندەڵکاری کوڕەکانی

| Thursday, 03.04.2021, 03:20 PM |



لە کەسانی نزیك بە بنەماڵەی کۆسرەت رەسوڵ لەشاری هەولێرەوە چەندین هەواڵمان سەبارەت بە چەند بابەتێکی جیاوازی پەیوەست بە تەندروستی کۆسرەت و گەندەڵکاری و بەرنامەی کوڕەکانی بەدەست گەیشتوە و دەیخەینە بەردەست خوێنەران؛
1. باری تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ لە ڤێنای پایتەختی نەمسا.
2. دامەزراندنی شەش کەس لە کەسانی نزیك بە خۆیان بە پلەی بەڕیوەبەری گشتی.  
3.  هەرەشەکاریان لە سەرانی یەکێتی بە چونە ناو ڕیزەکانی پارتیەوە.
یەکەم ؛
کۆسرەت رەسوڵ ماوەیەکە لە یەکێك لە خەستەخانەکانی شاری ڤێنای نەمسایە، ئەو نەخۆشخانەیە مەسعود بارزانی و سەرانی باڵای هەرێم و کەسانی نزیك لێوەیان بەردەوام ڕوی تێدەکەن. باری تەندروستی ناوبراو  بەردەوام بەرەو خراپ و خراپتر دەچێت. ماوەیەك لەوەو بەر بە پێشبینی دکتۆرەکانی تەنها چەند رۆژێکی لە ژیاندا ماوە. بە پێی هەواڵی نوێ کۆسرەت ماوەیەك لەوەوبەر هەردو قاچی توشی شەلەل بووە و دواجار دەستی ڕاستی و دوائەنجام نزیکەی لەسەدا هەفتای لەشی توشی شەلەل بووە و هیوای چاکبونەوەی نەماوە. هەربۆیە دەربازی کوڕی دو ڕۆژ لەوە و بەر هاتۆتە نەمسا بۆ بینینی باوکی و شاڵاوی کوریشی بەردەوام لە نەمسایە.
دوهەم ؛
لە لایەن دەرباز کۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانکردنەوە، ٦ کەسی نزیك لە بنەماڵەکەیان بە  پلەی بەڕیوەبەری گشتی دامەزرێنراون. کاتێك ئەم داواکاریە خراوەتە بەر دەم نوسینگەی مەسرور بارزانی و مەسرور بارزانی خۆی، بە بێ لێدوان و کەمترین تێبینی پێشاندان پەسەند کراوە. ناوی ئەو بەرێوەبەری گشتیانەش ئەمانەی خوارەوەن؛
1. بڵند محەمەد مەم
2. ئەردەڵان محەمەد سەرسپی
3. کۆڤان جەلال  (خوشکەزای کۆسرەت ترەسوڵ)
4. خالس لەرمان
5. دارا غەفور
6. کەنار فازیل (عەشیقەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ)
سێهەم ؛
هەردو کوڕەکەی کۆسرەت رەسوڵ و کەسانی نزیك لێیانەوە بە هاوسەرۆکەکان و بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتیمانیان راگەیاندووە ،( لە شێوازی جۆرێك لە هەرەشە یان ئاگادارکردنەوە ) کە داواکارن دوای مردنی باوکیان هەمان بەرپرسیارێتی بە یەکێك لە کوڕەکانی بدرێتەوە. ئەگەر ئەو داواکاریەش بەجێنەهێنن بۆیان، ئەوا سەنگەر دەگوێزنەوە بۆ ناو پارتی، شایانی باسە کە ماوەیەکی زۆرە ڕێباز و شاڵاو ویستویانە یەکێتی بەجێبهێڵن و بچنە ریزی پارتیەوە، بەڵام گوشاری کۆسرەتی باوکیان ڕێگریان بووە.

تەڤدا پرێس