وتار

وەرن با ببین بە پارتی !

Thursday, 03.04.2021, 03:29 PM



وەرن با ببین بە پارتی ، دەچینە ناو  لقێکەوە ، شایەتمانێکی بەحەق دەهێنین کە  ، کە شایەتی دەدەین بارزانی باوک ( انک لعلی خلق  عظیم ) پیشبرکێ دەکەین سەرەتا چۆن ببین بەو پەرۆیەی کە  بۆیاخی پێڵاوی منداڵە موراهیقەکانی بنەماڵەی بارزانی  ببریسکێنینەوە کە تازە  گوڵی هاتنە سەر کورسی دەسەڵاتیان چرۆی کردوە ،  وێنەی مەلا مستەفای باوکی  خەیاڵی و کاک ئیدریسی  هەمیشە زیندوی لە مردن نەهاتو هەڵدەواسین ، لەوبەریشیەوە وێنەی   کاک مەسعودو  کاک مەسرور و  لە لاشەوە وێنەیەکی نێچیروان بارزانی هەڵدەواسین ،
لە کۆبونەوەی حیزبدا  دەست دەکەین بە  وتنەوەی ئەم دێڕانە ( پێشرەوی کورد پارتی یە ، سەرۆکمان بارزانی یە ) یان ( بارزانی باوکی رۆحی کوردە) یان ( کاک مەسعود  مەرجەع و سەرۆکی دەوڵەتی کوردستانە )
ریفراندۆم هەر موڵكی پارتی و بارزانی یە دەبێ هەر بنەماڵەی بارزانیش بیکات ، سەربەخۆ بوونی کوردستان خەونی منداڵەکانی بنەماڵەیە ، ئەدی لە کۆنگرەدا جەنابی سەرۆک نەیوت ، ( کورەکەی مەسرور ٥ بۆ ٦ ساڵ بوو ، ئەو بەیانیەی کە دەچوم بۆ کۆبونەوەیەکی گرنگ لەمەڕ حقوقی کوردستان دوای روخانی رژێمی صدام ، هاتە سەر دەرەج وتی ، بابە کەکوک هی ئێنمەیە بەکەس نەدی ها )
ئیدی بەم کارانە دەبینە کادری پێشکەوتوی پارتی ، شاشەی تەلەفیزۆنەکانی پارتی و سێبەرەکانی پارتی  چاوپێکەوتنمان لەگەڵ دەکەن ، ئێمەش  تەنها ئەو هوتاف و رستانە دەڵیینەوە کە بەوردەوام لەسەر  میمۆری مێشکمان تۆمار کراوە ، بێ ئەوەی گوێ بدەین پێشکەش کار دەڵێ چی ، لە رۆژنامەکانی پارتیمان ئەو قسانە دەکەینە نوسین و وتار ، بە تەزویریش هەرچی بروانامەی قەبەو گەورەیە دەری دەهێنین ،  رۆژنامە و سایتە ئەهلیەکان گرنگیمان پێ دەدەن و  بە پێشگری دوکتۆر و مامۆستاو کادری پێشکەوتو  وتارەکانمان پەخش دەکەن  و زیاتر دەمان ناسێنن ، تیڤیە موعارەزەکانیش ئیدی  بەرامبەری کەسانێ کە میلەت گوێێان لێ دەگرن بە حساب دژی ستەمی دەسەڵاتن ، بەرنامەمان بۆ ساز دەکەن ، ئێمەش دەنگ بەرز دەکەینەوە بەو قسەو رستانە لەسەر میمۆری مێشکمان تۆمارە ، کە دەست پێ دەکەین دەڵێین بارزانی باوکی رۆحی میلەتی کوردە ، جا بەرامبەر بزەیەک دەکات ، ئێمەش دەڵێین تۆ خائینی تۆ جاسوسی تۆ وای تۆ وای ، نیوەی بەرنامە وا دەبەینە سەر ،  ئینجا دەبینە  بابەتی بەردەوامی تۆڕە کۆمەڵایەتی و  فەیسبوک ، ئەو خەڵکە بە دانانی وێنەو وتەکانمان ، وەک  دوکتۆر فڵان ، مامۆستا فیسار خۆیان سەرقاڵ دەکەن ، ئێمەش دەبینە خاوەن بزنزو  کۆمپانیاو پارەو ، کاندیدی دەرچوی پەرلەمان و  پارێزگارو قائیمقام و مودیرعامەکان ،  رەنگە ئەوانەی باش  دروشمەکانی  پارتیمان حیفز بکات ببێتە ڕاگەیاندکارێکی چاپوکی پارتی و سەرۆکی تەلەفیزۆن و  سەرنوسەری رۆژنامەکان ،
وەرن با ببین بە پارتی ، ئیدی هیچ یاسایەک شمولمان ناکات ، موخالەفەی مروری دەکەین ،  جاسوسی بەسەر ماڵانەوە دەکەین ، دەستدرێژی دەکەینە سەر کچە جوانەکان ،  وەی بە حاڵی ئەو کچانەی لە ڕاگەیاندنەکانی حیزب کار دەکەن ، هەر کارێک لە سنوری پارتیمان بکرێ ئێمە مکیاجی دەکەین ، خراپە بکرێ ئێمە دەبینە معاون و موحەقیق بەرگری لە بکەرانی دەکەین ،  لەسەر یەک کەلیمە قسە هەمو دەبینە ناتقی رەسمی حیزب بۆ بەرگری لە سەرۆک و کوڕانی سەرۆک .
وەرن با ببین بە پارتی ، هەموو حیزبەکان بە تێکڕا پارتین ، لەژێر سێبەری دارە گەورەکەی بنەماڵەی بارزانی شانیان داداوە ،  یەکێتی و بزوتنەوەی گۆرران ، پێشبڕکێ دەکەن کاملایەیان پارتی ترن ،  کوڕی مام جەلال هەمیشە دوپاتی دەکاتەوە کە کاک مسعود  مامی خۆمانە  بابی خۆمانە ، ئەدی خۆ ئەو هەموو قاچاخچێتی یەی سەر سنورەکان گاڵتە نی یە ،
وەرن با ببین بە پارتی ، ئیدی کارەبا فول ، ئاو فول ، موچە فول ،  باخ و ڤێلاو سەفەرو سیاحەتی تورکیاو  قوبرس و لوبنان و ...... هتد فول ،  کورە وەرن با ببین بە پارتی واز لە عەقڵ بێنن و هۆش بێننەوە بەر خۆمان ، ئێنمە پێویستمان بە عەقڵ نی یە تەنها تۆزێ هۆش ،هۆش هۆش ، هەچە دەی .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟