TEVDA Press

تەیفور محەمەد ، سیخوری دەزگای پاراستن بە ناوی میدیاکارەوە

| Saturday, 03.06.2021, 01:15 PM |


لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەزگا بەدناو و تیرۆریستیەکەی ماڵباتی بارزانی. ڕاپۆرتێکی پڕ لە چەواشەکارانەی لەسەر کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و ئازادیخوازی بادینان لەژێر ناوی دانپێدانان بڵاوکردەوە.
ئەوەی سەرپەرشتی دروستکردن و مۆنتاژکردنی ئەو ڕاپۆرتە و خوێندنەوەشی لەئەستۆ گرتووە بەناو میدیاکار و سیخوڕێکە بەناوی تەیفور محەمەد. تەیفور کۆنترین سیخوری دەزگای پاراستنە له سۆران و لە باڵەکایەتی. لەڕێگەی سیخوریکردینیش بەسەر گەریلاکانی پەکەکە لەناوچەکەدا بووەتە متمانە پێکراوی دەزگای تیرۆریستی پاراستن و . دەیان میدیاکار و چالاکوانی ئازادیخوازی باڵەکایەتیش لەماوەی ڕابردوودا، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی ئەو لەلایەن پارتیەوە دەستگیر و ئازار و ئەشکەنجە دراون.
تەیفور لەساڵی ۲۰۰۰ لەتەمەنی لاویەوە لەڕێگەی عەبدوڕەحمان مەلا ڕەسوی بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن لە سۆران پەیوەندی بەو دەزگایەوە دەکات و بەوهۆیەشەوە سامانێکی زۆر کۆدەکاتەوە و کەسوکاری خۆشی لە چۆمان لەدەزگا و دامەزراوە گرینگە حکومیەکان دادەمەزرێنێت. لەسەر بنەمای دۆزینەوەی بنکە و بارەگا نهێنییەکانی پەکەکە بۆ دەزگای پاراستن و میتی تورکیا ، لە کەناڵی k24 دەکرێتە هەمەکارە و مانگانە موچەیەکی ۲ هەزار دۆلاری پێ دەدرێت.

تەڤدا پرێس