TEVDA Press

مەسرور بارزانی بەرپرسێکی ئاسایش لەسەر دۆسیەی سزاداروانی بادینان لەکارەکەی دوردەخاتەوە

| Sunday, 03.07.2021, 09:55 AM |


محەمەد میرزا ئەرگوشی بەرپرسی لێکۆڵینەوەی سیاسی لە ئاسایشی گشتی هەولێر دورخرایەوە. ناوبراو یەکێک بوە لە بڕواپێکراوەکانی مەسرور بارزانی و  نزیکەی ١٢ ساڵە لە پاراستندا کار دەکات.

محەمەد میرزا پاش لێکۆڵینەوەی لە شێروان شێروانی و هاوڕێیانی تری سزادراو لە کارەکەی دورخراوەتەوە و ئێستا لە مەسیف سەڵاحەدین بێکارە و لە چاوەروانی دوبارە ئاوڕلێدانەوەدایە لە لایەن مەسرورەوە.

هۆکاری سەرەکی دورخستنەوەی محەمەد میرزا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کاتێك دۆسیەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر سزادراوانی بادینان دەخاتە بەردەم دادگا، ناڕێکوپێکی و تێکەڵکاری و ناڕونی لێکۆڵینەوەکان و دانپیانانەکان زۆر بە زەقی دەکەونە بەرچاو و تێبینی دادوەرەکان و فەرمانبەرانی دادگا . هەربۆیە  لە لایەن داوەرانەوە نارەزاییەکی زۆر سەبارەت بە ئاراستەی ئاسایش و خودی محەمەد میرزا ئەرگوشی دەکرێت.  

پاش داوای پیاداچونەوە لە لایەن دادگای تەمیز داوەرەکان پەیوەندی تەلەفۆنی بە مەسرور بارزانیەوە دەکەن و پێی ڕادەگەیەنن کە ناردانی ئەو دۆسیانە بۆ دادگای تەمیز ئابڕوچونە و زیاتر دەکەوینە بەر هێرشی خەڵك و میدیاکان و بەم دەربڕینە دەڵێن:" ئەو دۆسیانە بکەونە بەردەم میدیاکان و خەڵك حەیا و شەرەفمان دەچێت!".

مەسرور بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنی بە محەمەد میرزا ئەرگوشیەوە دەکات و زۆر بە توندی سەرزەنشتی دەکات و چەندین دەربڕینی ناشرینی وەکو "سەگ و نەزان و...هتد " بەرامبەری بەکاردەهێنێت و پێی دەڵێت: با لەماڵەوە دانیشێت و کارەکەی لە دوای کۆتایی دوانە تەلەفۆنیەکەوە بەجێبهێڵێت.

بۆ پڕکردنەوەی شوێنی محەمەد میرزا ئەرگوشی مەسرور بارزانی (صابح ڕەشید خەمێ مزوری)

لە جێگای ناوبراو دادەنێت. یەکێك لەو ئەرکە سەرەکیانە بەسەر سەباح ڕەشید دا  دراوە ئەوەیە بە زوترین کات گۆڕانکاری و زیادەکاری دۆسیەکان و دانپیانانەکاندا بکات، بە شێوازێك کە ئاسانکاری بێت بۆ مانەوەی ٦ ساڵ زیندانی بەسەر سزاداروان.

تەڤدا پرێس