TEVDA Press

مەلا مەزهەر خۆراسانی: ده‌بوو پاپا هه‌زار جار ده‌ست و قاچی كاك مه‌سعودی ماچ بكردایه‌

| Tuesday, 03.09.2021, 12:36 PM |


     
(وەرگیراو لە ماڵپەڕی ئاوێنە)

   2021-03-08

مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی بانگخواز و مامۆستای ئاینی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكانه‌وه‌ ده‌ڵێت، "كاك مەسعود دەیان جار منەتی لەسەر كرستیانەكان و مەسیحییەكان هه‌یه‌ كەپاراستوونی لەدەستی تیرۆر و حه‌واندوونیه‌وه‌ له‌ كوردستان، ده‌بوو پاپا هه‌زار جار بچه‌مێته‌وه‌ و ده‌ست و قاچی ماچ بكات".

ئاوێنە: مه‌لا مه‌زهه‌ر، له‌و نووسینه‌یدا ده‌ڵێت: "پاپا كە چووە جنوبی ئەفریقا دانەوییەوە قاچی یەك بەیەكی كۆمەڵێك رەشپێستی ماچ كرد كە رۆڵیان هەبووە لە تەبشیری مەسیحییەت دا و ماوەیەكی زۆر لەناو جەنگ و كوشتارا كە جنوبی ئەفریقا دەیناڵاند، بەڵێ پاپا پێیی ماچ كردن وەك سوپاسێك".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "دەی جەنابی كاك مەسعود وەك مەرجەعێك دەیان جار منەتی هەیە لەسەر كرستیانەكان و مەسیحییەكان كەپاراستوونی لەدەستی تیرۆر و هەموویانی حەواندوەتەوە لەئامێزی مزگەوتەكانی كوردستان و نیشتمانا رێزێكی لێناون كە هەژمار ناكرێت، كەچی نە باسی كوردی كرد نە باسی كوردوستانی كرد".

مه‌لا مه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: "گەر جارێك پاپا قاچی ئەوان ماچ بكات، ده‌بێ هەزار جار بچەمێتەوە دەست و پێی جەنابی سەرۆك بارزانی ماچ بكات لە باتی هەموو كوردو كوردستان هێشتا پاپا و تەواوی مەسیحییەكان قەرزارن و سوپاسی ئەو خزمەتەیان پێ ناكرێت. ئەوە قەناعەتی تەواومە و لێیشی پەشیمان نیم".

رۆژی هه‌ینی 5ی ئازاری 2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق و عه‌لی سیستانی، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق كۆبووه‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ئازار پاپا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوه‌وه‌.
تەڤدا پرێس