TEVDA Press

تەڤدا پرێس

مستەفا شاوری باسی دڕندەیی جەلادەکانی نێو زیندانەکانی پارتی دەکات

| Saturday, 03.13.2021, 09:04 PM |



ئەم ڤیدیۆیەی کە دەیبینیت بەڵگەیەکی مێژووییە، یەکێکە لەو زیندانیانەی شەڕی ناوخۆی، کە پارتیی و یەکێتیی دژی یەکتر ئەو شەڕەیان هەڵگیرساند و سوتەمەنییەکەی خەڵکی بێتاوان و هاوڵاتیی هەژاری کوردستان بوو، لە کاتێکدا بوو کە تازە لە دەست زوڵم و ستەمی بەعس و سەددام ئەو خەڵکە رزگاریان بووبوو، بەڵام مەسعود و جەلال ئەم شەڕەیان کرد بەسەردا
لەو شەڕەدا مەسعود بارزانی و جەلال تالەبانی ئەو ئارامییەیان لە خەڵکەکەی سەندەوە و پێیان رەوانەبینین، لە ژێر فەرمان و پلانی ئێران و تورکیا ئەو شەڕریان بۆ بەرژەوەندی ئەوان کرد، نیشتیمانێکیان کرد بە ئاگر، خەڵکیان کردە سوتەمەنی، هەر وەکو کۆمەڵە و دیموکرات ژمارەیەکی زۆریان لە پێشمەرگەی دڵسۆزی ئەو سەردەمە کردە قوربانی تا  لە کۆڵ خەبات و بەرەنگاربوونەوە دووریان بخەنەوە. لە دواییدا هەردووکیان رێکەوتن ، بارزانی بە دەمی خۆی وتی من و مام جەلال بێتاوانین.

ئەو ڤیدیۆیە یەکێکە لە پێشمەرگە کۆنەکانی ئەو سەردەمە بە ناوی (مستەفای شاوری) کە بە ناسورەوە  ئەشکەنجە و سوکایەتیی و لێدانەکانی خۆی لە زیندانەکانی ژێر دەستی پارتیی دەگێڕێتەوە و باسی دەکات.
بزانە بە زمانی خۆی چیمان بۆ دەگێڕێتەوە، چۆن کاتێک پارتیی لە رانییە دەیگرن هەرچی کاری نامرۆڤانە بێت بەرامبەری دەیکەن،.
زمانی قەڵەم ناتوانێت زۆر لەسەری بنووسێت و دەرەقەتی گێڕانەوەی بەسەرهاتەکە نایەت.
ئێمە درێژەی نادەنێ، تا کۆتایی بیبینە و گوێبیستی بە.
تەڤدا پرێس