TEVDA Press

نوێترین هەواڵی پەیوەندی تەلەفۆنی زیندانیانی بادینان بە هاوسەر و کەسوکاریانەوە

| Monday, 03.15.2021, 12:38 PM |



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  15ی3ی2021 ئاسایشی هەولێر مۆڵەتی داوە بە پێنج زیندانیە سزادراوەکانی بادینان ( شێروان شێروانی، شڤان سەعید،گوهدار زێباری، هاریوان عیسی و ئەیاز کەرەم))  پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ تەنها 5 خولەک بە کەسوکاریانەوە بکەن. زیندانیەکان لە دوانی تەلەفۆنیاندا جەختیان لەوە کردۆتەوە کە ئەو سیناریۆیەی پارتی بەناوی ئەوانەوە بڵاویکردۆتەوە هیج ڕاستیەکی تیا نیە و گۆرانکاری لە دوانەکانیاندا کراوە. هەروەها لەوەش دواون کە سەرباری تەواوی گوشارەکان وورەیان بەرزە و بەردەوامن لەسەر مانگرتن لە خواردن، کاتێك هاوسەر و کەسوکاری هەندێکیان وەکو سۆزێك و مەترسی لە تەندروستیان، داوایان لیێدەکەن کە مانگرتنیان لە خواردن بشکێنن. ئەوان وەڵامیان دەدەنەوە کە بەردەوام دەبن لە مانگرتن لە نانخواردن وەکو نارەزاییەك لەسەر مامەڵەی دەزگای پاراستن و دادگا لەگەڵیان و پێشێلکردنی سەرجەم مافەکانیان و رەفتاری بێمۆرالێ و نامرۆڤایەتیان بەرامبەریان. لە هەمانکاتدا وەکو نارەزاییەك بەرامبەر پێشێلکردنی یاساکان و دەستێوەردانی پارتی لە کاروباری دادگا و بە سیاسی کردنی . هەر بۆیە پاراستن لە ناوەندی دوانەکاندا هێڵی پەویوەندیەکانیان دەبڕێت و هەندێکیان کەمتر لە 3 خولەکیش بواری دوانیان پێنادرێت.
شایانی باسە کە زیندانیانی سزادراو لە ڕۆژی دادگاییکردنیانەوە واتە لە 16ی 2ی 2021 وە بەردەوامن لەسەر مانگرتنیان لە نانخواردن . تورەیی و نارەزاییان لە لایەکی ترەوە لەسەر ئەوەیە کە لە پێش دادگایی کردنیانەوە تاکو ئێستا نەیانتوانیوە پارێزەرەکانیان ببینن و لەگەڵیاندا ڕاوێژ بکەن. ئەوەش سەباری داواکاری زۆری خەڵك و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ناو کوردستان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنوسان
...
لەم تۆماری دەنگیەی شێروان شێروانی دەبینین کە تەنها 18 چرکە بواری پێدەدەن بدوێت و پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی دەرپچرن بە هاوسەر و مداڵەکەیەوە.

تۆماری دەنگی نوێی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی لە ناو زیندان - YouTube

تەڤدا پرێس