لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

تاریق ڕەمەزان و شتی دیکەش ..

Tuesday, 03.16.2021, 08:03 PM



پێش ئەوەی بێمە سەر دیدارەکەی تۆمەتبار تاریق ڕەمەزان، کە کاتی خۆی لە ماڵپەری ئیرۆ کورد بڵاو کرایەوە و لە ڕۆژنامەی ڕۆژنامەش دووبارە بڵاو بۆوە، دەمەوێت بڵێم پەلاماردانی ئەمڕۆی  شیرین ئەمین لە لایەن پەرلەمانتارانی یەکێتیەوە کە سەبارەت بە تاریق ڕەمەزان ووتویەتی جەلال تاڵەبانی ئازادی کردووە نەك رایکردووە ! "، ئەو حەقیقەتە دەسەلمێنێت، کە لای زۆرێک لە پەرلەمانتارەکان، پیرۆزیی سەرکردەکانییان لا گەورەترە لە ھەڵەبجە و ئەنفاڵ و پەرلەمان و ھەر شتێکی دیکە ! بۆیە ھیوا ھەڵچنین لە سەر ئەوەی لەم قۆناغە لەگەڵ ئەم دوو حزبە بچیتە ھەڵبژاردن و گۆڕانکاری دروست بکەی، ڕاکردنە بەدوای سەراب و بێئومێد کردنی خەڵکە..
ئینجا با بزانین شیرین ئەمین چ شتێکی ناڕاستی گوتوە کە مایەی پەلاماردان بێت، ئاخر نامەی ئازادکردنی ئەو تۆمەتبارە ھەیە و بڵاوکراوەتەوە کە بەدەست و خەتی مام جەلال نوسراوە! ھەروەھا وێنەی ساتی ئازادکردنەکەشی ھەیە، کەواتە شیرین لە گیرفانی خۆیەوە قسەی نەکردوە!
لایەنێکی دیکەی زۆر گرنگی ئەو بابەتە ئەوەیە، کە ئێمە ھەمومان تاریق ڕەمەزانمان پێ تاوانبارە نەک تۆمەتبار ، لە کاتێکدا کابرا دەڵێت لە ئاسایشی سلێمانی بە تەعزیبێکی زۆر و بەناچاری ئیعترافیان پێکردووم، بەڕاستی کە ئەم رستەیەم خوێندەوە" شێروان شێروانی و ھاوڕێکانیم بیر کەوتەوە"
تاریق رەمەزان دەڵێت من ئامادەم بێمە دادگا, بەلام ئازادی ئەوەم ھەبێت باس بکەم کە چۆن لە زیندانی ئاسایش ئەشکەنجەدراوم"
تۆمەتبار دەکرێت تاوانبار بێت و دەکرێت بێتاوان بێت، بۆیە ئازادکردنی تۆمەتبار بەبێ سەلماندنی بێتاوانییەکەی، تاوانێکە نیشتیمانییە و سەرپێچییەکی یاسایی گەورەشە، کە تەنیا لەلایەن بە پیرۆزرکراوەکانەوە ئەنجامدەدرێت و بە پەلاماردانی ھی کەسیش ناشاردرێتەوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟