لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بەهۆی ساختەكارییەوە پەرلەمانتارێكی پارتی دەخرێتە لیستی رەشەوە

Wednesday, 03.17.2021, 07:38 PM


ئەم زانیارییانەی کە لێرەدا دەیخوێنیتەوە، لە راگەیاندەکانی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی خۆیانەوە وەرمانگرتووە ئێمە بە ناونیشانی (مافیاکان رووی راستەقینەی خۆیان و یەکتر پێشانمان دەدەن ) بڵاویان دەکەینەوە. بەو مەبەستە لێرەدا بڵاویان دەکەینەوە، تا وەک بەڵگەی مێژوویی بمێنێتەوە، هەموو کەس ئاگاداربێت و بزانێت، کە ئەمانە چۆن لە دژی یەکتر تاوان و خیانەتەکانی خۆیان ئاشکرا دەکەن، چۆن بە هۆی تاوانی نیشتیمانیی و نەتەوەییە ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتییەکان بۆ ئەو خەڵکە هێناوە.



پۆڵەتیك پرێس

( ماڵپەری نافەرمی لاهورشێخ جەنگی)

بەپێی نوسراوێكی زانكۆی سەڵاحەددین دەركەوتووە چەند ساڵێك پێش ئێستا بەهمەن كاكە عەبدوڵا پەرلەمانتاری پارتی لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئینگلیزیدا ساختەكاری كردووە بەوهۆیەشەوە خراوەتە لیستی رەشەوە.

نوسراوەكەی زانكۆی سەڵاحەدین مێژووەكەی بۆ چەند ساڵێك لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەڵام ئێستا ئاشكرا بووەو تێیدا دەركەوتووە بەهمەن كاكە عەبدوڵا كە ئەوكات بەرپرسیارێتی لە ناو پارتیدا هەبووە لەگەڵ چەند كەسێكی دیكەدا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندنی ماستەر ساختەكاری كردووە.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی ناویان هاتووە ساختەكارییان كردووە بەوهۆیەشەوە خوێندنەكەیان هەڵدەوەشێتەوەو دەخرێنە لیستی رەشەوە، هاوكات بۆیان نییە لە هیچ زانكۆیەكی دیكەی هەرێم دەست بەخوێندنی باڵا بكەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەهمەن كاكە عەبدوڵا یەكێكە لەو پەرلەمانتارانەی پارتی كە بەردەوام باسی بنەبڕكردنی گەندەڵی و سەروەری یاسا دەكات، هاوكات داوا دەكات رێگری لە گەندەڵی و كاری نایاسایی بكرێت.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟