هەواڵ

مەسرور بارزانی شەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتی نەیارەکانی دەکات

Friday, 03.19.2021, 09:47 AM



چەند رۆژێکە ڤیدیۆیەکی  رووتی عەتۆ زێباری، بەرپرسی دیوەخانی مەسعود بارزانی بڵاوبۆتەوە، کە ڤیدۆکە لەگەڵ ئافرەتێکی لەشفرۆشدایە، لەو کاتەدا ئافرەتەکە نیوە رووتە، بە دەستە نەرم و شلەکانی پانتۆڵەکەی عەتۆ دادەکەنێ، ئامادەی دەکات تا کارەکەی ئەنجام بدات.
ئەم ڤیدیۆیە لەم کاتەدا مەبەستێکی تایبەتی مەسرور بارزانی  لە پشتە، کە جگە لەوەی بۆ خۆی ئەو قسانەی رابردووی کوردستانپۆست وەک بەڵگە پشتڕاست دەکاتەوە، کە پێش 15 ساڵ باسمان دەکرد بەوەی دەزگای پاراستن فلیمی رووتی ئەندامەکانی خۆی و بەرپرس و لایەنەکانی تر دەگرێت، تا بۆ لێدانی کەسایەتییان بەکاری بهێنێت. هەروەک چۆن پێش ساڵێک وێنەیەکی شێخ جەعفەریان بڵاوکردەوە.
شایانی باسە هەر لە سەرەتای دروستبوونی دەزگای پاراستن تا ئیستا بنەماڵەی بارزانی خەریکی وێنەگرتنی رووتی بەرپرسەکانی خۆیان و پارتەکانی ترن، ئافرەتە لەشفرۆش و پیاوە هۆمۆکانی خۆیان دەنێرن بۆ لایان و  بە ڤیدیۆ، یان بە دەنگ قسە و کارەکانی تۆمار دەکەن.
لەو ڤیدیۆیەدا ئافرەتە لەشفرۆشەکە خۆی دەزانێت و ئاگادارە، هەوڵ دەدات دەموچاوی خۆی دەرنەکەوێت و رووی عەتۆ لە کامێراکە و دەموچاوی خۆی تا بۆی کراوە بە قژە درێژەکەی شاردۆتەوە.
عەتۆ کێێە:
ناوی تەواوی عوسمان فەتاح شەوکەت زێباری، کاتی خۆی لە ئێران لە ترسی شیعە توندڕەوەکان لە ترساندا ناوی (عوسمان)ی گۆڕی بە (عەتۆ) (لە بادینان عەتۆ نازناوە بۆ عەتا).
عەتۆ ئامۆزای بابەکر زێبارییە. کچێکی خۆی داوە بە کوڕی بابەکر زێباری کە ناوی (ئەرژەنگ)ـە.
عەتۆ کابرایەکی بەدڕەوشتە تا بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە بە فەرمی بەرپرسی دیوەخانی مەسعود بارزانیی بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی لایەنگر و سەر بە باڵی نێچیرە، مەسرور بەمە لە مەسعودی باوکی دوور خستەوە، کە مەسعود هەر هەوڵی دەدا  مەسرور رازی بکات، تا وازی لێبهێنێت. هەر بۆیە مەسرور ئەو پلانەی بۆ دانا ڤیدیۆ رووتەکەی بڵاوکردەوە، تا ئابڕووی بەرێت و دووری بخاتەوە.
عەتۆ زێباری خزمایەتی لەگەڵ خاڵی مەسعوددا هەیە کە وشیار زێبارییە، هەر بۆیە پێرێ لە رێگای وشیارەوە پێی راگەیەندرا، کە ئیتر بارزانی نایەوێت بیبینێت، با لە ماڵەوە دابنیشێت، موچە و پارەی 30 پاسەوانەکەش وەربگرێت.
شایانی باسە عەتۆ زێباری، بەرپرسی دیوەخانی مەسعود بارزانی بوو،  30 پاسەوانی بۆ دیاری  کرابوو، بەڵام وەکو سەرچاوەکە دەڵێت: هەمیشە 10 پاسەوان لەگەڵیدا بووە، 10 پاسەوانیش لە ماڵەوە بە نیوە مووچە رازی کردوون، لەگەڵیدا بۆ خۆشی پارەی 10 پاسەوانی تری لرف لێداوە و خواردوویەتی. جگە لەو پارە زۆرەی کە وەکو موچە و یارمەتی تر وەریگرتووە.
عەتۆ زێباری لە کاتی خۆیدا و لەسەردەمی شەڕی داعشدا بەرپرسی میحوەری غازر/ موسڵ بووە. وەکو دەڵێن ئەمیش یەکێک بووە لەوانەی کە لەو ناوچانە رایکردووە و هەڵیتیزاندووە.
ئیستا شەڕی سارد و نهێنی نێوان مەسرور و نێچیر تا بێت گەرمتر و ئاشکراتر دەبێت. وا چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێری سفردا بتەقێتەوە، یان نێچیر تەسلیم ببێت و دوور بکەوێتەوە. بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆەش کە مێژووەکەی زۆر تازە نییە، بۆ چەند  مانگ، یان ساڵێک لەمەوپێش دەگەڕێتەوە، پێدەچێت کاری دیکەی بە دوادا بێت، بەتایبەتی خودی بابەکر زێباری کە ئەویش راوێژکاری نێچیرە ئەویش دوور بخەنەوە، لە ئیستاوە مەسعود بارزانی بە نیازە کوڕێکی خۆی بکات بە جێگری سەرۆکی هەرێم، ئەو پۆستەش لە یەکێتی و گۆڕان وەربگرێتەوە، هەنگاوی داهاتوو دانانی  ئەو کوڕەی بارزانی دەبێت بە سەرۆکی هەرێم.
مەسرور بارزانی هێدی هێدی وێنە و ڤیدیۆی رووتی لایەنگر و پیاوەکانی نێچیر بڵاودەکاتەوە، بەو شێوەیە لێیان دەدات، تاوەکو دووریان دەخەنەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەم کارەی دەزگای پاراستن نامۆ و دەگمەن نییە بە کاری موخابەراتی. بۆ وەبیرهێنانەوەی خوێنەری ئەم هەواڵە، کاتی خۆشی سەددام حسێن وای لە مەسعود کردبوو، وەکو ئەمیری سعودییە، لە کاتی سەردانی بۆ بەغدا، لە مەلەوانگەیەکی ناو هۆتێلەکەیدا سەددام چەند نێرە پیاوی کەتەی لە ئەمیرێکی سعودییە بەردا بوو. هەر هەمان کار بەرامبەر بە مەسعود بارزانییش کراوە، لە کاتی روخانی بەعس و داگیرکردنی بەغدا، هێزێکی تایبەت سەر بە پیاوە نزیکەکەکانی بارزانی چوونە ئەو شوێنانە کە گومانی بوونی ئەو بەڵگەنامە و ڤیدیۆیانە دەکرا، پێدەچێت دەستیان کەتوبێت و لەناویان بردبێت.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟