TEVDA Press

دوا هەواڵی زیندانیەکانی بادینان لە ڕێگای کەسوکارەکانیانەوە

| Tuesday, 03.23.2021, 05:09 PM |



دوا هەواڵی زیندانیەکانی بادینان لە ڕێگای کەسوکارەکانیانەوە
یەکێك لە بنەماڵەی دەسگیرکراوان، لە پەیوەندیکردنی بە دەزگای تەڤدا پرێس ئاگاداری هەندێك پێشهاتەی نوێی کردینەوە سەبارەت بە دەسگیرکراوانی بادینان بە گشتی، ئەو چالاکوان و رۆژنامەوانانەی کە لە بەرواری 16 ی شوباتی ئەمساڵ سزا دراون و هەروەها ئەوانەی کە هێشتا نەچونەتە بەر دادگا.
بە پێی هەواڵەکە دوێنێ ٢٢/٣/٢٠٢١ لە نێوان کاتژمێری ١٠ بۆ ١٤ پەیوەندی بە تەواوی بنەماڵەی زیندانیانەوە کراوە و لە دو خاڵی سەرەکی ئاگادار کراونەتەوە؛
١.  تەواوی زیندانیاکان جەختیان لەوە کردۆتەوە کە جارێکی تر وەك ئەوەی بەرامبەر هەر پێنج زیندانیە سزاداراوەکان کراوە، بە هەمان شێوە ڤیدیۆیان پی تۆمارکردون، وەکو دانپیانان بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان. ئەوەی گرنگە و پیویستە جەختی لەسەر بکەینەوە تەواوی زیندانیەکان لە پەیوەندی تەلەفۆنیاندا ئەو ڕاستیەیان خستۆتە ڕو کە لە ژێر گوشاری دەرونی و جەسەدی و هەرەشەی هەمەجۆرە ئەو دانپیانانە زوتر ئامادەکراوانەیان پی ئەنجام داون و تۆماریان کردووە.
2. زیندانیەکان ئاگاداری کەسوکاریان کردووە کە تاکو دوێنێ ڕێگا بە پارێزەرانیان نەدراوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکەن و ڕاوێژکاریان لەگەڵدا بکرێت.
3. لە لایەن پاراستنەوە ئاگاداری کەسوکاریان کراوەتەوە کە زیندانیەکان  لە مانگی نیسانی ئەمساڵ دەبرێنە بەر دەم دادگا و دادگایی دەکرێن. بەرپرسانی پاراستن چەند جارێك جەختیان لەسەر ئەو زانیاریە کردۆتەوە.

تەڤدا پرێس