TEVDA Press

سەرکزی و بێدەنگی یەکێتی لە ئاستی ڕەشبگیری ئەندامانی لە بادینان

| Saturday, 03.27.2021, 01:25 PM |



زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە مامۆستا نەزیر بەرواری کادێری  یەکێتی لە دهۆک لەلایەن پاراستنی پارتیەوە دەستگیر کراوە و بێسەروشوێنە z کەس نەیبینیووە.

ماوەیەکە جگە لە ڕەشبگیری چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان، ئەندامان و کادێرانی یەکێتی و پارتەکانی نزیك لە خودی پارتیشەوە  کەوتونەتە بەر هێڕش و ڕەشبگیری دەزگا ئیستیخباراتیەکانی پارتی .

ئەم پێشێلکاریانەی پارتی بەرامبەر بە شەریکە ستراتیژیەکەی کە لە زۆر لە تاوان و پێشێلکاری و خیانەتکاری و گەندەڵی دا هاوبەشن. پێویستە کۆمەڵێك پرسیار لە ناو خودی ئەندامانی یەکێتی دا زیندوبکاتەوە و بپرسن؛

ئایا  لە هاوکێشەی سیاسی هەرێمی کوردستان و لەحکومەتدا یەکێتیەکەیان بەرەو کوێ دەڕوات و چ پێگەیەکی هەیە؟

ئایا جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان جگە لە پێگە و پلەی ڕوکەشی و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان و بنەماڵەکانیان و کەسانی نزیكلێیانەوە  دەتوانن بەرگری لە ئەندامان و کادێرانی خۆیان بکەن؟

ئەو لەشکرە وەزیر و پلەدارانەی یەکێتی لە حکومەتدا ڕۆڵ و کاریگەریان چیە؟

ئەگەر نەتوانن بەرگری و پارێزگاری  لە کادێرێکی خۆیان بکەن و ئازادی بکەن کەلەلایەن پارتیەوە لەسەر هەڵوێستە جیاوازەکان  دەستگیرکراون، ئایا بە چ ئەقڵیەت و بە چ کاڵفامیەکەوە خەڵکانێك هێشتا بەرگریکەرن لێیان و بە هێزی هاوسان و بەرامبەر بە پارتی دەزانن؟.

هاوسەنگی هێز بەرادەیەك  بەلای پارتیدا شکاوەتەوە، کە  نەک لە پرسە سیاسی و ئیداری و ئابووریەکاندا پارتی حساب بۆ یەکێتی نەکات، بەڵکو لەسنووری زەردی مۆنۆپۆلکراودا وەک نەبوو تەماشای دەکات.

یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان بە بێ هیچ کاردانەوەیەك و بە ئاسانی  پارتی لەبادینان سەرکوت و دەمکوتیان دەکات و هێزی بەرپەرچدانەوەیان نیە و لە هەوڵدان خۆیان لەگەڵ ئەو هەلو مەرجەدا بگونجێین.

تەڤدا پرێس