TEVDA Press

لەسەر ئیرهابی پارتی لەئەورپا نامەیەک ئاراستەی ٣ بەرپرسی باڵای ئەورپا دەکرێ

| Tuesday, 08.04.2020, 01:26 PM |


لەنامەیەکدا بۆ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی سوید و بەلجیکا ، پارتی وەک داعش هەول دەدا شارستانیەتی ئەورپی تێک بدا.

دوای ئەو هەولە شکستخواردوە تیرورستانەی پارتی کەماوەیەکە بەرامبەر چالاکوانانی کورد لەئەورپا ئەنجامی دەدا ، بەتایبەتی کارە تیرورستیە شکستخواردوەی ١٥ی تەموز لەشاری بەرلینی ئەڵمانیا بەرامبەرکەسایەتی بادینان (مەکی ئامیدی) ، زنجیرە هەولێکی دیبلۆماسی دەستی پێکردوە بۆ لەقاودانی ئەو کارە تیرورستیانەی پارتی و گەورەکردنی لەناوەندە جیهانیە سیاسی و مروڤ دۆستیەکاندا.
وەک سەرەتا نامەیەک بۆدەیان ناوەندی جیهانی لەپەرلەمانی ئەوروپا و سیاسیە دیارەکانی نێردراوە و لەچەند ڕۆژی رابردووشدا نامەیەک ئاراستەی هەردوو سەرۆک وەزیرانی سوید و بەلجیکا و راوێژکاری ئەلمانیا ئەنجیلا مێرکل نێردراوە.
هاوکات ئەونامەیە ئاراستەی رێکخراوە مروڤ دۆستەکان و سەدان پەرلەمانتاری وولاتانی ئەورپا دەنێرین و رسوای کارە تیرۆرستیەکانی پارتی دەکەین.
لە رۆژانی داهاتوشدا بەشێک لەبەروبومەکانی دەبینن ، چونکە ئیمە لەرێگای تەلەفونیش لەگەلیان لەسەر خەتین.

تەڤدا پرێس