كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان بەردەوامە لە بەرگری کردنی لە لەزیندانیانی بادینان و ئازادی ڕادەربڕین .
| Monday, 03.29.2021, 09:12 PM |
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی باڵوێزخانەی
هۆڵەندا چاومان کەوت بە (روخاس برونک) جێگری باڵوێزی هۆڵەندا کەلەهەمانکاتدا هەڵسوڕێنەری باڵویزخانەکەیە .
هەروەها چاومان بە بەرپرسی دۆسیەی ئابوری باڵوێزخانەکە کەوت بەمەبەستی تاوتوێ
کردنی بابەتی یاسای بوجە و ئازادیەکان لەهەرێمی کوردستان ، دیدارەکە نزیکەی (۲) کاتژمیری خایاند و بەڵێنی بەدوادا چونیاندا لەسەر مافی ئازادی ڕادەربڕین
لەعێراق و کوردستان لەگەڵ هاوکارەکانیان لە کۆمەڵەی وڵاتانی ئەوروپی .
هەمان ڕۆژ عەبدولستار مەجید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی
كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند
"ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته پاڵ ده‌ستگیركراوانی بادینان، به ناڕه‌وای ده‌زانین،
پێویسته ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه به‌ڕێوه بچێت".
عه‌بدولستار مه‌جید وتیشی "پێویسته
داواكاری گشتی ڕۆڵی هه‌بێت و هاوكار بن بۆ لابردنی ئه‌وه‌ی بۆیان دروستكراوه، به
تایبه‌تی كه ئه‌م بابه‌ته پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه"
ژمارەیەک
پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کۆمەڵ داوایان لە داواکاری گشتی کردووە ئەو تۆمەتانەی بۆ سزادراوانی بادینان درووستکراوە لەسەریان لاببرێت و کۆتایی پێبهێندرێت و ئازادبکرێن
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: پێویستە داواكاری گشتی هاوکاربێت بۆ لابردنى تۆمەتەکانى سەر سزادراوانى بادینان - YouTube
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved