TEVDA Press

گوێزنەوەی سەربازان و چەکی قورسی تورکیا بۆ ناوچەی برادۆست

| Tuesday, 08.04.2020, 04:42 PM |


هێزە سەربازیەکانی تورکیا بەردەوام لە گەشە پیدانە لە دەسدرێژیە ناڕەواکانی بۆ سەر خاکی کوردستانی باشور و بۆردومانی ناوچەکانی دانیشتوانی سیڤیل.

پاش بێدەنگبونی دەسەڵاتدارانی هەرێم لە بۆردومانەکان یان ناڕەزایی دەربڕینێکی شەرمنانە ، دوا دەستدرێژی سەربازی سوپای تورکیا ئەمڕۆ ئەنجامدار بۆ سەر خاکی کوردستان و لە ڕێگای چەندین فرۆکەی تایبەت بە گوێزانەوەی تفاقی سەربازی، ژمارەیەکی زۆری لە هێزە سەربازیەکان بە چەکی قورسەوە لە نزیك برادۆست و لە گەروی (سەرزیلۆکان ) دابەزاندووە. ئەوەش بەو مەبەستەی ئەو سەرباز و چەکە قورسانە بەسەر بنکە سەربازیەکانی لە ناو هەرێمی کوردستاندا دابەش بکات.

تەڤدا پرێس