TEVDA Press

میللەت پرێس

مەسرور بارزانی تەنیا ناوی باوكی هێنا لە پرسی پەسەندكردنی بودجەدا

| Wednesday, 04.07.2021, 05:04 PM |



میللەت
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت تەنیا ناوی باوكی هێنا كە ڕۆڵی هەبووە لە پرسی پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراقدا.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە پرسی پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق و ئاماژەیدا بەوەی سەرۆكایەتییەكان و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێم ڕۆڵیان لە تێپەڕاندنی بودجەدا هەبووە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو تەنیا ناوی مەسعود بارزانی باوكی هێنا لە نێو ئەو كەسانەدا و ڕایگەیاند سوپاسی تایبەتی مەسعود بارزانی باوكی دەكات كە "پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سەركردە سیاسییەكانی عێراق وەكو وەرچەرخانبوو بۆ گۆڕینی هەڵوێستی ئەو لایەنانە و پشتیوانیكردنیان بۆ پەسەندكردنی بودجە".

ئەم بانگەشەیەی مەسرور بارزانی بۆ باوكی لەكاتێكدایە كە مەسعود بارزانی دوورونزیك پەیوەندی بەو پرسەوە نەبووە.

میللەت پرێس