وتار

کورسیەک بۆ دوکتۆر فۆن دێر لیان

Thursday, 04.08.2021, 12:02 AM



ئەمە بوو بە مانشیت و سەردێری هەندێک هەواڵ ، رەجەب تەیب ئەردۆگان  لە دوو لاوە سوکایەتی بە هەم ئەوروپاو هەم دەوڵەتی ئەڵمانیا کرد،  ئەردۆگان بەوە ناسراوە کە توشی  نەخۆشی  عەزەمەتی سوڵتان بوە ،  لە خەیاڵدانی خۆی  دەبێت  دەوری تورکیا وەک ئیمپراتۆری عوسمانی زیندو بکرێتەوە ، کاتێ لایەک لە جیهانی لە ژێر دەستا بوە ، ئەردۆگان بەم تێزە  سواری سەری رۆژهەرڵاتی ناوەراست بوە ، دەمێک لە لیبیا خۆی نمایش دەکاو ، دەمێکیش لە باشوری کوردستان و  بە سەرێکی تریش  عەفرینی داگیر کردوە و دەڵێ ، ئێمە هەرشوێنێک بگرین تازە دەبێت بە بەشێک لە خاکی تورکیای مەزن ، دروست ئەم قسەیە ،قسەی سوڵتان سلێمانی قانونی بووە ، کاتێ غەزوی  نیشتمان و وڵاتێکی دەکرد لە ئەوروپا یان ئاسیا یان سەروی ئەفەریقا .
لێرەدا با تیشک بهاوینە سەر جۆری سوکایەتی پێ کردنەکە ئینجا لە ڕوی زانستی سیاسیەوە لێێ بدوێین .
ئەم جۆری سوکایەتی پێ کردنە ، هەم  کارە هەم کاردانەوە ، رەنگە وەک کار  ئەردۆگان بۆ ناوخۆی وڵات بتوانێ بەم جۆرە  عەقڵی خاوی زۆرێک لە هاوڵاتی تورکی راسست و نەتەوە پەرست بشڵەقێنێت و  بە ئاراستەی خۆی و پارتەکەی  فو بە چارۆکەکەدا بکات ،  لە ڕوی کاردانەوەشەوە  لە دوو لاوە ، کەسێکی وەک دوکتۆر فۆن دێر لیان  کراوەتە ئامانج ، جارێک وەک سیاسیەکی موحەنەکی ئەڵمانی ، کە سەرەتای  جەنگی سوریاو  هێرشەکانی سەر کۆبانێ لە لایەن داعشەوە و رۆڵی زۆر خراپی ئەردۆگان ،کە سنگی بۆ پێگەی خۆی وەک دیکتاتۆر قایم دەکرد ،بە جۆرەها سیناریۆ ، بۆ نمونە سیناریۆی ئینقالاب تا دەست بەسەر سوپادا بگرێت ،  هێرشێکی زۆر چڕو پری مێدیاو ڕاگەیاندن دژی ئەردۆگان لە ئەڵمانیا بەرێوە دەچوو ،  ئەم خانمەش ئەوکات  وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بوو ، جارێکی تر وەک  سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای یەکێتی ئەوروپا کە ژنە ، بەم شێوەیە دەیدا بە گوێی ئەوروپادا کە ئەردۆگان سوڵتانەو  بۆ مەقامی سوڵتان ژن نابێ لە هیچ بارێکدا  هاوشانی دانیشێت .
ئەمە دیدو بۆچونی تورکێکی ئیسلامی پان عوسمانی  ئیخوانی یە ، کاتێک  پلانی دانابوو لەگەڵ محەمەد مورسی  سەرۆک کۆماری پێشوی مصر ، وە راشد الغنوشی سەرۆکی حیزبی نەهزەی ئیسلامی لە تونس کە سەرۆکی پەرلەمانە ، ئەمان هەرسێکیان لەسەر سفرەی ئیخوان  یەک بگرن بۆ بەیەک گەیاندنی  هەموو ئەو سنورانەی دەبێتە هێنانە دی خەونی دروست کردنەوەی  دەوڵەتێکی سنور فراوانی ئیسلامی  و ڕاگەیانی جارێکی تر دەوڵەتی عوسمانی ، بێ گومان  ئەوەی ناوی لێ نراوە ئینقلابی سیسی ، ئەوە رزگار کردنی هەم مضر بوو هەم رۆژهەڵات لەو پلانە گڵاوە ، مورسی بە یەک ساڵ حوکم هەمو مصری کرد بە جەهەنەمێکی گەرم بۆ مەسیحی و یەهودیەکانی مصر ، گەورەترین کەنیسەی سوتاند کە زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵ بوو بە پێوە بوو ،  خۆ ئەگەر فریا نەکەوتنایە ٤ ساڵی تەواو کردایە ئەوە کار لە کار ترازابوو .
لە زانستی سیاسیدا کە ئەوروپا بە باشی لە ئەردۆگان و  کۆمەڵگەی تورک و حیزب و کوالیتی حیزبایەتی تێدەگات لە تورکیا ، بەم جۆرە لە  سیاسەت دەوترێ سایکۆپۆلیتیک وەبەم جۆرە لە سیاسی دەوترێ سایکۆ پاتی ، کاتێ هەموو پرۆتۆکۆڵی سیاسی و دیبلۆماسی و  ئیتک و ئەتەکێت و مۆرال ، وەلابنرێت بۆ رەنگدانەوەی جۆرێک لە حیقد و خۆنواندنی جنونی عەزەمەت و  کورد واتەنی خۆ فش کردنەوە لە ماڵی خۆتدا  ، لە ڕویەکی ترەوە  راست کردنەوەی جۆرێک لە شکاوی پشتو لوت، کاتێ سەرۆکی روسیا  زیاد لە ١٠ دەقە لەبەر دەرگا  ،خۆی و ستاڤەکەی بە پێوە ڕاگرت .
بەڵام رەهەندێکی گرنگ خۆی راست دەکاتەوە کە هۆکاری قوبوڵ کردنی ئەردۆگانە ، ئەویش سەردەمێک هاتۆتە پێش  کە سیاسەت کەوتۆتە  ژێر پێی بەرژەوەندی کۆمەڵێ سەرمایردارانی جیهانیەوە ، ئەزمەو شەرەکان و نەخۆشی کۆرۆنا هێندەی تر سیاسەتی کردوە بە قوربانی بەرژەوەندی سەرمایە ، هاتنە سەرکاری کەسێکی بازرگانی بێ مۆراڵی وەک دۆناڵد ترامپ لە ئەمەریکا ، گەورەترین بەڵگەیە بۆ ئەمە کە ئەو جۆرە لە سیاسەتی بە تۆخی پێشاندا ،  ڕەنگە هێشتا بوار بۆ ئەردۆگان مابێ کە کارتی پەناهەندە وەک فشارێکی توند لە دژی ئەوروپا بەکار بهێنێت ، ئەمەو ئەردۆگان هەرچی سەرمایەی تورکیایە لەدەستی خۆی و خێزانەکەیەدایە ، سەرەڕای ئەوە نەوتی باشوری کوردستان و لیبیاشی داگیر کردوە ، بۆ ئەوروپا ئێستە قورسە دانەنانی کورسیەک بکرێت بە کێشە لە کاتێکدا  هێشتا کورسی دەسەڵات لە ژێر ئەردۆگاندایە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟