لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

کارەبای ماڵی چالاکوانی هەولێر، هاوڕێ کوردی لەلایەن دەسەڵاتەوە بڕدرا.

Thursday, 04.08.2021, 10:02 AM



هاوڕێ کوردی چالاکوانی دیاری شاری هەولێر لە پۆستێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە کارەبای ماڵەکەیان بڕیوە، هاوڕێ کوردی  لە مانگی یەکی ئەمساڵ لەڕێگەی گەڕانەوەیدا بۆماڵەوە هێرش کرایە سەری وبریندار کرا و مانگی پێشووش بە بیانوی جۆراو جۆر دۆسیەکەی داخرا.
دەقی پۆستی فەیسبوکی هاوڕێ کوردی؛
کارەباکەشمان بڕدڕا.
لەوشارە هەمووتان کارەباتان هەیە جگە لەمن !
دوای چوارجار سەردانکردنم بۆ بنکەی ئاسایشی نەورۆز، بۆئەوەی بەشێوەیکی یاسایی فۆڕمی دانیشتنی گەرەك پڕبکەمەوە، بەڵام بەبیانوی نەدانی (پاکانە) ئاسایش ئامادەنیە وەك هەر کرێچیکی تر مامەڵەم لەگەل دابکات.
ئێستا خۆم وخێزان و دوومنداڵەکەم، لەکاتێك داخێزانم و دایکم باری تەندروستیان خراپە، هاتوون ئەم کێشەشیان بۆ درست کردومە، ئێستا بەبێ کارەبا دانیشتووینە، توخوا ئەمە ویژدانە، غیرەت وقاڕەمانیەتی ئەوەنیە هەموو ڕۆژ ئاستەنگی دڕوست بکەن، نە لێتان ترساوم، نە بەم جۆڕەش قبولتان دەکەم، چ شتێکی تریشتان پێ دەکرێت ئەنجامی بدەن، مەردی مەیدان بن، تکایە وازبێنن لەوە زیاتر دوژمنایەتیمان مەکەن، کارێك مەکەن هێندەی تڕ ڕقمان لەیەکتر ببێتەوە
هاوڕێ کوردی


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

میللەت پرێس: مەسرور بارزانی تەنیا ناوی باوكی هێنا لە پرسی پەسەندكردنی بودجەدا تەڤدا پرێس: ململانێی ئامۆزاکان، لە ڕێگای پاکسازیەکانی ناو دەزگای پاراستنە بەدناوەکەیانەوە باسنیوز: تاقمەكەی لاهوور جەنگی بە پشتیوانیكردنی هاوڕێ مەلا ستار سووكایەتی بە ئافرەتان دەكەن سەنتەری میترۆ: داوای لێكۆڵینەوەی جدی و بە پەلە دەكەین تەڤدا پرێس: رێگا نادەین كوڕانی مەلا عوزێر سوكایەتی بە قوربانیانی ئەنفال بكەن تەڤدا پرێس: چالاکوانانی بادینان لە زیندان توشی نەخوشی بوون و مەترسی لەسەر تەندروستیان ھەیە تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن تەڤدا پرێس: ملیارێك پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان لە بانکەکانی لوبناندا لە مەترسیدایە باسنیوز: لاهوور جەنگی بۆ سیخوڕیكردن كارمەندێكی دژە تیرۆری یەكێتی دەكات بە سەرۆكی یەكێتیی كەمئەندامان تەڤدا پرێس: كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان بەردەوامە لە بەرگری کردنی لە لەزیندانیانی بادینان و ئازادی ڕادەربڕین .

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟