TEVDA Press

کارەبای ماڵی چالاکوانی هەولێر، هاوڕێ کوردی لەلایەن دەسەڵاتەوە بڕدرا.

| Thursday, 04.08.2021, 10:02 AM |



هاوڕێ کوردی چالاکوانی دیاری شاری هەولێر لە پۆستێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە کارەبای ماڵەکەیان بڕیوە، هاوڕێ کوردی  لە مانگی یەکی ئەمساڵ لەڕێگەی گەڕانەوەیدا بۆماڵەوە هێرش کرایە سەری وبریندار کرا و مانگی پێشووش بە بیانوی جۆراو جۆر دۆسیەکەی داخرا.
دەقی پۆستی فەیسبوکی هاوڕێ کوردی؛
کارەباکەشمان بڕدڕا.
لەوشارە هەمووتان کارەباتان هەیە جگە لەمن !
دوای چوارجار سەردانکردنم بۆ بنکەی ئاسایشی نەورۆز، بۆئەوەی بەشێوەیکی یاسایی فۆڕمی دانیشتنی گەرەك پڕبکەمەوە، بەڵام بەبیانوی نەدانی (پاکانە) ئاسایش ئامادەنیە وەك هەر کرێچیکی تر مامەڵەم لەگەل دابکات.
ئێستا خۆم وخێزان و دوومنداڵەکەم، لەکاتێك داخێزانم و دایکم باری تەندروستیان خراپە، هاتوون ئەم کێشەشیان بۆ درست کردومە، ئێستا بەبێ کارەبا دانیشتووینە، توخوا ئەمە ویژدانە، غیرەت وقاڕەمانیەتی ئەوەنیە هەموو ڕۆژ ئاستەنگی دڕوست بکەن، نە لێتان ترساوم، نە بەم جۆڕەش قبولتان دەکەم، چ شتێکی تریشتان پێ دەکرێت ئەنجامی بدەن، مەردی مەیدان بن، تکایە وازبێنن لەوە زیاتر دوژمنایەتیمان مەکەن، کارێك مەکەن هێندەی تڕ ڕقمان لەیەکتر ببێتەوە
هاوڕێ کوردی

تەڤدا پرێس