دۆسیەی شێروان و هاوڕێكانی درا بەكێ؟
| Thursday, 04.08.2021, 10:11 AM |
دەزگای پاراستن و حکومەتە پۆلیسیەکەی مەسرور بارزانی، سەرباری گوشاری توندی دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و خەڵکانی ئازادی کوردستان و چالاکوانان، هێشتا سورن لەسەر ئەوەی بە شێوازێکی ناشەرعی و لە ژێر پەردەی دادوەرانی سەر بە حیزب و دەزگا بەدناوەکانیانەوە سزای توند بەسەر ڕۆژنامەوانان و چالکوانانی بادیناندا بسەپێنن.
(سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای تەڤدا پرێسی ڕاگەیاند، کە دۆسیەی زیندانیان شێروان شێروانی و هاوڕێكانی رادەستی کراوە بە ( دەستەی سزایی دوو لەدادگای تەممیز) ،كە پێكهاتوون لەپێنج دادوەر ، سێ لەو داوەرانە سەر بە پارتین و دووانیشیان یەكێتین
سەرچاوەكە پێی ڕاگەیاندین: کە گومانێکی زۆر دەکرێت ئەم کارە بە بەرنامە ئەنجام درابێت و دەستێوەردانی سیاسی كرابێت، ئەگەرنا بۆچی نەدراوە بەدەستەی سزایی یەك لەدادگای تەممیز، کە کەمتر جێی گومان و وابەستەیین بە پارتەکانی دەسەڵاتەوە؟!
بەداخەوە دادگاو دادوەرەكان بەسەر حزبەکانی دەسەڵاتدا دابەش كراون، هیوادارین ئەم دادوەرانە ویژدانیان بجولێت و بێلایەنی خۆیان نیشان بدەن.)
بارەگای هێمن مامەند
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved