وتار

نامەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەحمە ئاڵتان بۆ کوردەکان

Saturday, 04.17.2021, 10:13 AM



نووسە‌ری گه‌وره‌ی تورك، ئه‌حمه‌د ئاڵتان، دوای چوار ساڵ زیندانی، بەھۆی گوشاری زۆری وڵاتانی ئەوروپاوە، پێرێ ٢٠٢١/٤/١٤ ئازادكرا.
نامه‌ كاریگه‌ره‌كه‌یت بینیوه‌ کە له‌ زیندانه‌وه‌ نووسیویەتی؟
برا و خۆشکەکانم. کوردەکان.
من تورکێکم.
من لەسەر دین، کلتور و دابونەریتی ئەم وڵاتە گەورە بووم.
لە ئامێزی ئەم خاکەدا لە دایک بووم، لە خاکی ئەنادوڵ و میزۆپۆتامیادا گەورە بووم.
بە ڕێژەیەکی کەمیش بێت، بەرهەمەکانی جیهان، وەک بەرهەمی فەرەنسی، ئەڵمانی و ئینگلیزیم بۆ سەر زمانەکەم وەرگەڕاند.
من نووسەرێکم کە بەرهەمەکانم لە لایەن ڕۆشنبیر، کەسایەتی، مافپەروەر، سیاسەتمەدار و نووسەرەکان و گرووپە جیاوازەکانەوە دەخوێندرێتەوە.
ئەردۆگان منی دەستگیر کردووە.
منی زیندانی کردووە.
سزای هەتا هەتایی بەسەر مندا سەپاندووە.
بە خەیاڵمدا نایەت.
تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ نەترساوم.
گەر بزانم دەشمرم، لە ئەردۆگان ناترسم.
ئەردۆگان...
دیکتاتۆرێک خاوەنی چی بێت، ئەویش خاوەنی هەمان شتە.
خاوەنی مێشکێکی هەژارە.
ئەو بە پارە و ترساندنەوە، هەموو لێبووکەکانی دەوروبەری کڕیوە.
بە ئەردۆگان ناوەستم بەڵام..
ئەردۆگان ناتوانێت بۆچوون و هزری من بکڕێت.
لە تورکیادا دوو پیاو و ژنێک هەن، کە مێشکیان بە پارە ناکڕدرێت.
یەکەمیان، سەلاحەدین دەمیرتاش
دووەم، من
سێیەمیش، فیگەن یوکسەکداغە.
بەزەییم بە ئەردۆگاندا دێتەوە.
خاوەن مێشکێکی هەژار و دیکتاتۆرێکی سەرکوتکەرە.
وادەزانێت گەر من لە ژوورەوە بەند بکات.
دەمترسێنێت!
وادەزانێت دەتوانێت بێدەنگم بکات.
مێژووی جیهان یادی کەسانی وەک ویلیام شکسپیر بە بەرهەمەکانیانەوە دەکاتەوە.
ئەگەر پرسیاری ئەوە بکرێت، لە سەردەمی ویلیام شکسپیر کێ پاشا بوو؟، ڕەنگە کەس بیری نەمابێت.
ڕۆژێک دێت کەس نازانێت ئەردۆگان کێ بووە و کەس نایناسێت.
مرۆڤەکان چۆن یادی شکسپیرەکان دەکەنەوە، ئاوا یادی منیش دەکەنەوە.
بیست و دوو ساڵ لەمەوبەر، لە کادی کۆی، چووم بۆ دوکانێکی بەرگ دوورین.
دانیشتم، ویستم ژمارەیەک پانتۆڵ بەدوورین بدەم.
بەرگ درووکە درێژی منی دەپێوا.
لەو کاتەدا سێ گەنج هاتنە ژوورەوە.
دانەیەکیان خەڵکی ڕیزە، دانەیەک خەڵکی ئامەد و دانەیەکیان خەڵکی دەرسیم بوو.
تەمەنیان لە نێوان پازدە بۆ شازدەساڵ دەبوو.
لە سێ شاری جیاوازدا، لە دایک ببوون.
لە هەمان یانەی وەرزشیدا یارییان دەکرد.
بەرگ درووکە بەدەم وەرگرتنی درێژی من، بەسەر پێوە، قسەی لەگەڵ گەنجەکاندا دەکرد.
کاتێک ئیشی بە من تەواو بوو، بە گەنجەکانی گوت، فەرموون چیتان دەوێت.
گەنجەکان داوای جلێکی وەک ئینتەر میلانی ئیتاڵییان کرد، بۆ خولی تۆپی پێ.
داوای ڕەنگی زەرد و سوور و سەوزیان کرد.
بەرگ درووکە بەسەریاندا هاواری کرد وتی، بۆ ئێوە تیرۆریستن.
وتی، زوو ون بن، ئەگینا پۆلیس بانگ دەکەم.
منداڵەکان چوون و بەرگ درووکە جوێنی بە دایکیان دا.
من شەرمم کرد.
نەمدەزانی سەیری کوێ بکەم.
کەچی ئەو شەرمی نەکرد، سەیری منی کرد و وتی، ئەحمەد بەگ تۆخوا هەقم نییە؟
وتم هەقی چی؟ باسی چی دەکەی؟
وتی ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد، لە وڵاتەکەمان قەدەغەیە.
وتم بۆچی؟
وتی ئەمانە ڕەنگی کوردن.
ئەو ڕەنگانە نیشانەی جوداخوازین.
پڕتە و بۆڵەم لەگەڵی نەکرد.
بە جوانی وتم: جارێکی دی نایەمەوە بۆ لات.
چوومە دەرەوە و جارێکی دی نەچوومەوە بۆ ئەوێ.
بەڵام ڕەفتاری ئەو بەرگ درووەم لەگەڵ ئەو گەنجانە لەبیرنەچووە.
من تورکم، بەڵام ئەو ڕۆژە تورک بوون، بوو بە شەرمێک بۆ من.
کوردەکان لە ترسی ئەوەی، وەک تیرۆریست نەبیندرێن .
لە ترسی ئەوەی وەک خائین لەقەڵەم نەدرێن
دەڵێن، من خەڵکی وانم.
من خەڵکی سیڤەرەک، خەڵکی بینگۆلم، خەڵکی قاڕسم.
من لە دوورەوە هاتووم، خەڵکی هەکاریم، من خەڵکی مێردینم.
دەڵێن من خەڵکی ئورفام.
ناوێرن بلێن من کوردم.
دەڵێن من دیاربەکریم.
باسی کورد بوونی خۆیان ناکەن.
لەگەڵ ئەوەش کە کوردن.
بەڵام لە تورکیا برای کوردم هەن.
من خاوەنی دۆستی گیان بە گیانی کوردم.
برای کوردی موسوڵمانم هەیە.
لەم وڵاتەدا دۆستی کوردی شۆڕشگێڕ و چەپم هەیە.
ئێمە برای کوردمان هەیە، کە
لە هەمان مزگەوتدا بەیەکەوە نوێژ دەکەین.
لە هەمان شوێندا خۆپیشاندان دەکەین.
لەیەک شوێندا کار دەکەین.
بەیەکەوە ئارەق دەخۆینەوە.
بەیەکەوە زەماوەند دەکەین و هەڵدەپەڕین.
بەیەکەوە چا دەخۆینەوە و باسی ئەوملا ئەولا دەکەین.
ئایا دەزانین هەشتا لە سەدی کورد، لایەنگری هەدەپەن؟
ئەوانەی کە ئێوە هەموو کاتێک بە بێ شەرمی
دەلێن کوردە پەکەکەیی و تیرۆرسیتەکان
لە کاتێکدا کە تیرۆریست نین، بەڵام چەکیان هەڵگرتووە.
ئێوە وەک تورکێک دژیان دەوەستنەوە.
هەر لەبەرئەوەی، تەنیا کوردن، کردەوەی نەژادپەرستی لە دژیان دەکەن.
ئەوان کوردی هەدەپەیین.
ئەوان برای ئێمەن.
ئەوان ئەو برایەی ئێمەن، کە
بە کلتوری خۆیان ئەم وڵاتە دەوڵەمەند دەکەن.
بە گۆرانیەکانیان دڵخۆشمان دەکەن.
بە خواردنەکانیان تێرمان دەکەن.
بە زمانەکەیان لە زەماوەندەکانماندا گۆرانی دەڵێن.
لە شەوە خۆشەکاندا دڵخۆشی دەهێننە مالەکانمان.
ئەوان برای بەم شێوەیەی ئێمەن.
من وەک تورکێک.
بەهۆی ئەو زوڵمەی کە لە کوردەکانی دەکەین، شەرم لەخۆم دەکەمەوە، کە تورکم.
لە دەرسیم لە سەرەتای دروستکردنی کۆماری تورکیا، ئەوان ڕەت دەکرێنەوە.
هەوڵی لەناوبردنی زمانی کوردەکانمان دا.
گاڵتەمان بە دابونەریتیان کرد.
گاڵتەمان بە شێوەی ئەوان کرد.
لە زیندانی دیاربەکر، ئەوانمان ئەشکەنجەدا.
گوندەکانی ئەوانمان بوردومان کرد.
موسا عەنتەرەکانیان، وەدات ئایدنەکانیان و موراد بولدانەکانیانتان کوشت.
یەلماز گونای و ئەحمەد کایاتان لە وڵات وەدەرنا.
حەفتا و پێنج ساڵ ناوی کوردیتان، لە منداڵی کورد قەدەغە کرد.
گوێگرتن لە موزیکی کوردیتان تا ساڵی دوو هەزار قەدەغە کرد.
بە دەیان کەس، کە قاتیلەکانیان دەوڵەتە، وەک ئەوەی قاتیل نادیار بن، کوژران.
لە ڕوبۆسکی بە فڕۆکەی F16، سی و پێنج کوردتان کوشت.
نوێنەری خەڵکتان دەستگیرکرد.
لە بری وان، قەیومتان لە شارەوانیەکانیان دامەزراند.
دەمیرتاش و یوکسەکداغی سەرۆکی سیاسیتان زیندانی کرد.
ئەو کوردانە برای ئێمەن.
مێژوو بەرامبەر ئەو کردەوانەی، کە لە بەرامبەر کورد ئەنجامتان دا، شەرم دەکاتەوە.
بەڵام ئێمە بەرامبەر کردەوەکانمان شەرممان نەکرد.
ئێمە چیمان لەم کوردانە دەوێت؟
ئەوان برای ئێمەن.
لەگەڵ ڕێزمدا
نووسینەکەم لە ناو زینداندا
ئەحمەد ئاڵتان
(لە ئینگلیزییەوە سوهاد عه‌بدوڵڵا)

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟