لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بۆ چی کۆبوونەوەی دوێنێ مەسروور بارزانی لەگەل قونسولی وولاتان لە میدیاکان شارداروەتەوە؟.

Thursday, 04.22.2021, 10:29 AM



بۆ چی کۆبوونەوەی دوێنێی مەسروور بارزانی لەگەل قونسولی وولاتان لە میدیاکان شارداروەتەوە؟
بەپێی بەدواداچوونەکانی تەڤدا پرێس دوێنی کۆبوونەی مەسروور بارزانی لەگەل قونسولی ولاتان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.
بەلام بەهۆی ئیحراجبوونی مەسروور بارزانی لە پرسیارەکانی قونسلی ولاتان ئەم کۆبوونەیەوەیە لە میدیاکان شاردراوەتەوە .
ئەوەی مەسروور بارزانی بێزارکردووە لە کۆبوونەوەکە دا پرسیاری قونسلەکان بووە بەوەی ووتیوویانە کابینەی مەسروور بارزانی زۆرترین راپۆرتی لە ناوەندە جیهانیەکانەوە لەسەر هاتووە وەکو حکومەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئازادی راگەیاندن ناوەزەندبووە.
لەسەر دەسگیرکراوانی بادینان دوایان کردووە دەبێت دادگاکان سەربەخۆبن و دوور لە دەست تێوەردانی بەرپرسان و پارتە سیاسیەکان.

هەروەها وتیویانە بەپێی ئەم راپۆرتانەی بەدەست ئێمە گەیشتووە هەندێک لە رۆژنامەنوسانی دەسگیرکراو رەوشی تەندروستیان خراپە پێویستە سەردانی پزیشکەکانیان بۆ بکرێت. لەوەلامدا مەسروور بارزانی ووتویەتی لام سەیرە ئێوە بە رۆژنامەنوس ناویان دەبەن بەپێی بریاری داگای هەولێر لە ١٦/ ٢ ئەمانە لەداگای بریاریان بۆ دەرچووە کە ئەوانە نە رۆژنامەنوسن نە چالاکی مەدەنی بەلکو ئەمانە گروپێکی تیرۆرستن سەر بە رێکخراوی پەکەکە.
کاریان بۆ ئاژاوە گێری و هەولی تیرۆرکردنی نوێنەری ولاتیان داوە لە هەرێمی کوردستان.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟