هەواڵ

سپیکردنەوەی ١٥٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی لە ڕێگای چەند بەرپرسێکی هەرێم و بغداد

Thursday, 04.22.2021, 11:32 AM



سپی کردنەوەی پارە  (بە ئینگلیزی: Money Laundering) پرۆسەی گۆڕینی پارەیە کە سەرچاوەی بەدەستھێنانەکەی نایاسایی بێت بۆ دارایی و داھاتێکی یاسایی. بۆ وێنە پارەیەک کە لە ڕێگای قاچاخی کردن بە مادەسڕکەرەکان، خواردنەوەی ئەلکولی، تیرۆریزم، بەرتیلدان و کاری ناڕەوای دیکە بەدەست ھاتووە. ئاریشەی سپی کردنەوەی پارە، کاتێک سەر ھەڵ دەدا کە ئەم جۆرە پارانە لە سیستەمی ئابووریی و دامودەزگا ماڵییەکانی وڵاتێکدا بکەونە گەڕ. سەرچاوەی بەکارھێنانی ئەم زاراوە یەکەم جار، دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی مافیا بەسەر تۆڕێکی جلشۆریی مەکینەیی ئەمریکی لە دەیەی ١٩٣٠. لەو ساڵانەدا گانگسترێک بە ناوی ئال کاپۆن، پارەیەکی زۆری کە لە ڕێگای دەسبڕی و چەتەیی، قومار، تاوان، قەحبەگەری و قاچاخ کردن بە مادەھۆشبەرەکان وەدەستی ھێنابوو، لە جلشۆرخانەکان خستییە گەڕ تاکوو سەرچاوەی بەدەستھێنانەکەی ون بکات و کەس نەزانێ چۆن ئەو پارەی بەدەست ھێناوە.
ئەوەی لەم بابەتەدا دەمەوێت باسی بکەم جۆرێکە لە سپی کردنەوەی پارە بە تایبەت پارەی کوردستان و عێڕاق  کە بڕەکەی نزیکەی ١٥٠ ملیار دۆلارە

بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەسەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە بە دەستم گەیشتووە سپی کردنەوەی ١٥٠ ملیار دۆلاری عێڕاقیە لە تورکیا کە ئەو بڕە بە شێوەی نەختینەی ئیستسماری دەنێردرێتە تورکیا واتە پارەکە لە میزانیەدا بوونی هەیە و لە داتاکاندا بوونی نیە واتە بە شێوەی شەرعی کاری ناشەرعی پێدەکرێت
چۆن ؟؟
وەک لە بەڵگەنامەکانی کە لای بەندەیە دیارە سەرەتا کەسێک لە عێڕاق و کەسێکیش لە تورکیا کۆمپانیایەک یاخوود ژمارە حسابیەک لە تورکیا دەکاتەوە دواتر ئەم پارەیە بەشێوەی ئیستیمار دەخرێتە سەر ئەو ژمارە بانکیە یاخوود پارەکە لە ڕێگەی فڕۆکە و بە شێوەی گەشتی دیبلۆماسی دەنێردرێتە تورکیا بەبێ پشکنین دواتر ئەو پارەیە کە لە جۆری دراوی ٢٥٠٠٠ یە صادراتی بانکی مەرکەزی عێڕاقی بۆ دەکرێت لەگەڵ مەنەفێستی جۆری دراوەکە بە مۆر و ئیمزا و فەرمانی ئیداری بانکی ڕێگە پێدراو ئەم پارانە دەفرۆشرێن بە مافیاکانی سپی کردنەوە ،


کاری ئەم مافیایانە دووبارە لە قاڵبدانەوەی دراوەکانی عێڕاقە و گۆڕینیەتی بە دراوی ئەوروپی واتە کاغەزی ٢٥٠٠٠ یەکە دەگۆڕدرێت بە دراوی جۆری ٥٠٠ یۆرۆی کە هەمان جۆری کاغەزی تێدا بەکار دەهێندرێت .
بەپێی ئەو بەڵگانەی کەلای بەندەیە هەریەک لە " هۆشیار زێباری و وەکیل وەزیری پێشووی کارەبای عێڕاق ( سەلام قەزاز ) کە لە ڕێگەی کوڕەکەی سیڤەر سەلام قەزاز کە خاوەنی ٢ کۆمپانیای ئۆتۆمبێل و ١ کۆمپانیای پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلە و  جواد بەندەر و ڕەوتی حیکمە و ڕەوتی صدر و لەهەمان کات سەرۆکی بانکی ناوەندی عێڕاقی (دکتۆر مونیر عبدالقادر محمد ) و جێگرەکەی و احمد مالکی " لەم دۆسیەیەدا تێوەگلاون و دەستێکی باڵایان هەبووە .

بە پێی زۆرێک لە سەرچاوە میدیاییە عێڕاقیەکان دواین سەردانی کازمی بۆ تورکیا بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لەو پارانە بووە کە هەندێکیان لە ڕێی جمارکی تورکیەوە دەستی بەسەردا گیراوە هەندێکیشیان لای گروپە مافیاکانی تورکیایە بەڵام هەوڵەکان بؿ سوود بوون و لەلایەکی ترەوە بەرهەم ساڵح لە لؿدوانێکی بۆ سکای نیوزی عەرەبی باس لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەکات کە براونەتە دەرەوەی عێڕاق .
لە ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، 80 هەزار کۆمپانیای لە وەزارەتەکەیاندا بە شێوەیەکی فەرمی بۆ چالاکی لە کەرتی تایبەتدا تۆمارکران  و تەنها 20 هەزاریان چالاکن و   60 هەزاریان وەهمین. لە هەمان کاتدا، لایەنە سیاسییەکان باس لە "کۆمپانیا وەهمییەکان" دەکەن لەم وەزارەتەدا، کە وەک دەریچەیەکی گەورە وایە و لە ڕێگەیانەوە سپیکردنەوەی پارە لە عێراق و رەوانەکردنی  پارەی زۆر بۆ دەرەوەی ئەم وڵاتە  ئەنجام دەدرێت.


یەکێتیی ئەوروپا لە ئایاری 2020 جارێکی دیکە ناوی عێراقی خستەوە سەرووی لیستی مەترسیدارترین ئەو وڵاتانەی پارە سپی دەکەنەوە و پاڵپشتیی تیرۆری پێ دەکەن.
خەملاندنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە له‌ عێراق زیاتر لە 300- 500 ملیار دۆلار بەهەدەر دراوە و یاریی پێ کراوە، ئەویش لە رێی ئەو کەناڵانەی بۆ بردنەدەرەوە و سپیکردنەوەی پارەی عێراقی بەکار دەهێنرێن، لەوانە پرۆسەی دزینی نەوت بەشێوەیەکی بەرنامەبۆدانراو و بە چاودێریی دەوڵەت بە بڕی زیاتر لە 350 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، واتە زیاتر لە 10%ی داهاتی نەوت، هەروەها بازرگانیکردن بە هۆشبەرەکان و داهاتی گومرگەکانەوە.
بەڵگەنامەی دیکە:

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی جیهانی (هیومان رایتس وۆچ): هەرێمی كوردستانی عێراق: دادگاییەكی پڕلە كەموكورتی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانان تەڤدا پرێس: بۆ چی کۆبوونەوەی دوێنێ مەسروور بارزانی لەگەل قونسولی وولاتان لە میدیاکان شارداروەتەوە؟. تەڤدا پرێس: ئه‌سعه‌د خوشه‌ڤی، مروڤ كوژێ مه‌لا مسته‌فای تەڤدا پرێس: کەسوکاری زیندانیانی بادینان پەیامێک بۆ رای گشتی بلاو دەکەنەوە تەڤدا پرێس: ئاسایشی هەڵەبجە ئەشکەنجەی منداڵێکی ١٣ ساڵ دەدات تاگۆر زەردەشتی: لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى تاكۆر زه‌رده‌شتى په‌یوه‌ندیدار بە سزادراوان و ڤیدیۆی دانپێدانانه‌كان تەڤدا پرێس: پەرلەمانتارێکی بەریتانی لەڕیگای حکومەتی بەریتانی فشار دەخەینە سەر حکومەتی هەرێم تا رێز لەئازادی بیرورا و رۆژنامەگەری بگرێت تەڤدا پرێس: ئه‌مریكا ڕاپۆرتێكى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى ڕه‌وشى مافى مرۆڤ له‌هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌.. دەرسیم پێشەوا: نزار خەزرەجی درۆزن و بەناو دۆستی سەرانی کورد تەڤدا پرێس: هەموو جۆرە پەیوەندێک لە رۆژنامەنوس شێروان شێروانی قەدەغەکراوە

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟