لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سێ رۆژە ژمارەیەک لەزیندانیکراوانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە

Thursday, 04.22.2021, 11:59 AM


سێ رۆژە ژمارەیەک لەزیندانیکراوانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە


بەشدار چاوشین  پارێزەری چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان بە تەڤدا پرێسی  راگەیاند،:" ٢٣ لە زیندانیکراوانی بادینان ماوەی سێ رۆژە مانیان لە  خواردن گرتووە و داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکانیان دەکەن.

راشیگەیاند، "رۆژی شەممە دەچینە ئاسایشی گشتی داوای بینیان دەکەین".

لە ئێستادا نزیکەی ١٠٠ کەس لە چالاکوانانی بادینان ب تۆمەتی جۆراوجۆر زیندانی کراون و ژمارەیەکی زۆریان هێشتا چاوەڕێی دادگایی کردنن.

هەر ئەمڕۆش، رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەبارەی رەوشی دادگا و بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی زنیدانیانی بادینان راپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تیایدا ھاتووە، " پرۆسەی دادگاییکردنی ئەم کەسانە لە دادگای تاوانەکانی ھەولێر پێشێلکاری یاسایی و دەستتێوەردانی سیاسی زۆری تێدا بوو".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٦ی شوبات، لە دادگای ھەولێر دادگایی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان بەڕێوەچوو، کە تیایدا بەپێی ماددەکانی ٤٧ و ٤٨ و ٤٩ی یاسای سزادانی عێراقی و ماددەی ١ی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ و ماددەی ١٥٦ی ھەموارکراوی یاسای سزادانی عێراقی ؛ کە کاری بەئەنقەست بۆ دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری دامەزراوەکانی حکومەت بە تاوان دەکات، سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟