لەڕێگای گروپی ١٧ شوبات کەیسی زیندانیانی سیاسی بادینان بووە بابەتی گفتوگوی پەرلەمانی ئەورپا
| Thursday, 04.22.2021, 02:16 PM |
دوای ئەوەی گروپی ١٧ شوبات لەستوکهۆلم ، لەماوەی رابردوو، پەیوەندی بەپەرلەمانتاری ئەورپا و جێگری دیسک یان سەرپەرشتی (دۆسیەی عێراق ) لەپەرلەمانی ئەورپا ، عەبیر العسلانی کرد و دوای چەند روژێک دواتر دیسکی عیراق ، ئەو کەیسەی بەرزکردەوە بۆ سکرتاریەتی پەرلەمانی ئەورپا /عیراق تا گفتوگوی بەپەلەی لەلایەن پەرلەمانی ئەورپاوە لەسەر بکرێ.کەلەخوارەوە ناوەروکی نامەکەمان بۆکردونەتە کوردی
شایەنی باسە لە١٥ ئوکتوبەر و ٢٣ ئازار لەنیوان گروپی ١٧ شوبات لەستوکهۆلم و بەرپرسانی دیسکی عیراق دیدار ئەنجام دراوە و کەبریارە ئەمسال کۆنفرانسیک لەبارەی رەوشی مافی مروڤ سازبکرێ و گروپی ١٧ شوبات وەک دینەمویەکی ئەو کۆنفرانسە رۆل ببینێت
دەقی نامەکە بەکوردی
سڵاو ....
سوپاس بۆئەو پەیوەندیە دڵخۆشیەی لەنێوانمان ڕویدا
من و عەبیر ئەو دۆسیەمان لا زۆر گرنگە بۆیە بەپەلە کردمانە بابەتی و سەرەکیمان و بەرزمانکردەوە بۆ سکرتاریەتی پەرلەمانی ئەورپا /عێراق داوامان کردوە باسی لێ بکرێت و بخرێتە گفتوگۆوە ، هاوکات بەهیوام ئەو کارە بکەین و لەکۆبونەوەی ئایندە لەنزیکترین کاتدا لەگەڵتان دانیشتین بۆتان باس دەکەین گەیشتوینەتە کوێ .
روژیکی خۆش و بەردەوامت بۆدەخوازم و دوبارە لەوپەیوەندیەی لەنیوانمان رویدا و بۆت باس کردین .
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved