TEVDA Press

لەڕێگای گروپی ١٧ شوبات کەیسی زیندانیانی سیاسی بادینان بووە بابەتی گفتوگوی پەرلەمانی ئەورپا

| Thursday, 04.22.2021, 02:16 PM |



دوای ئەوەی گروپی ١٧ شوبات لەستوکهۆلم ، لەماوەی رابردوو، پەیوەندی بەپەرلەمانتاری ئەورپا و جێگری دیسک یان سەرپەرشتی (دۆسیەی  عێراق )  لەپەرلەمانی ئەورپا ، عەبیر العسلانی  کرد و دوای چەند روژێک دواتر دیسکی عیراق ،  ئەو کەیسەی بەرزکردەوە بۆ سکرتاریەتی پەرلەمانی ئەورپا /عیراق تا گفتوگوی بەپەلەی لەلایەن پەرلەمانی ئەورپاوە لەسەر بکرێ.کەلەخوارەوە ناوەروکی نامەکەمان بۆکردونەتە کوردی

شایەنی باسە لە١٥ ئوکتوبەر و ٢٣ ئازار لەنیوان گروپی ١٧ شوبات لەستوکهۆلم و بەرپرسانی دیسکی عیراق دیدار ئەنجام دراوە و کەبریارە ئەمسال کۆنفرانسیک لەبارەی رەوشی مافی مروڤ سازبکرێ و گروپی ١٧ شوبات وەک دینەمویەکی ئەو کۆنفرانسە رۆل ببینێت

دەقی نامەکە بەکوردی
سڵاو ....
سوپاس بۆئەو پەیوەندیە دڵخۆشیەی لەنێوانمان ڕویدا     
من و عەبیر ئەو دۆسیەمان لا زۆر گرنگە بۆیە بەپەلە کردمانە بابەتی  و سەرەکیمان و بەرزمانکردەوە بۆ سکرتاریەتی پەرلەمانی ئەورپا /عێراق   داوامان کردوە باسی لێ بکرێت و بخرێتە گفتوگۆوە ، هاوکات بەهیوام ئەو کارە بکەین و لەکۆبونەوەی ئایندە لەنزیکترین کاتدا لەگەڵتان دانیشتین بۆتان باس دەکەین گەیشتوینەتە کوێ .
روژیکی خۆش و بەردەوامت بۆدەخوازم و دوبارە لەوپەیوەندیەی لەنیوانمان رویدا و بۆت باس کردین .


تەڤدا پرێس