لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دیندار زێباری وەڵامێکی چەواشەکارانەی نارەزاییەکانی رێكخراوی هیوما‌ن رایتس ۆۆچ دەداتەوە

Friday, 04.23.2021, 10:59 AM


دیندار زیباری، بە فەرمی رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وبە کرداری بەرگریکەری پێشێلکاریەکانی بنەماڵەی بارزانی لە تاوان و پێشێلکاریەکان بەرامبەر دەنگە ئازادەکان و چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان. وه‌ڵامی نارەزاییەکانی رێكخراوی هیوما‌ن رایتس ۆۆچی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی داوەتەوە و راپۆرتەکەى ئەو ڕێکخراوە بە تۆمەتى ناڕەوا ناوزەرد دەکات.

دیندار زێباری لە راگەیەندراوە بێبنەما و ناراست و چەواشەکاریەکەیدا رایگەیاندووە: "دادگا سەربەخۆیە لە حکوومەت و دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات، هاوکات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن".

بێشەرمانە لەو ناراستی و تاوانبارکردنە بە نارەوایانە دەدوێت و دەڵێ: "ئەو راگیراوانە لە بادینان تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە بەرامبەر، ئەو زانیاریانە راستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە کوردستان دەخستە مەترسییەوه‌".

بەڵام بە تاقە ووشەیەك لەو زانیاریانە و لایەنی بیانی نادوێت و هیچ بەڵگەیەکی کۆنکرێتی لەو بوارەدا ناخاتە ڕو، هەروەك چۆن داواکاری گشتی و تەواوی دادگا هیچ بەڵگەیەکی کۆنکرێتیان سەبارەت بەو تاوانبارکردنە لەبەردەستا نەبووە.

زێباری لە پاڵ تەواوی درۆ و چەواشەکاریەکانی دەڵێ : "وەك تۆمەتبار، لەناو هۆڵی دادگا لە لایەن پارێزەرەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتیان کراوە. ئەوان چاویان بە پارێزەرکانیان کەوتووە لەکاتی راگرتنیاندا. گرنگە بزاندرێ کە بڕیاری دادگا پەیوەندی بە کاری رۆژنامەوانی تۆمەتبارانەوە نەبووە، دادگاییکردنەکان لەلایەن نوێنەرانی رێکخراوە نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان و پەرلەمانی کوردستان و میدیاکانەوە چاودێری دەکران". لە کاتێکدا تەواوی نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و تەنانەت پەرلەمانی کوردستان و میدیاکان و پارێزەرانیان بە درێژایی ئەو روداوانە لە ناڕەوایی و ڕێگریەکان و پێشێلکاریەکان بەرامبەر مافی ئەو دەسگیرکراوانە دەیان و سەدانلێدان و نارەزاییەتیان پێشان داوە.

زێباری وەکو کوڕو نەوەی جاشێکی سەردەمی ڕژێمی بەعس بەردەوام لە نزیکبونەوەدایە لەگەڵ کەس و لایەنە بەهێزەکانی ناو دەسەڵاتی بنەماڵە. سەردەمانێك پشتیوان و لایەنگری کوێرانەی نێچیروان بارزانی بو. ئێستاش کە گڵۆڵەی نێچیر لە لێژیە و مەسروری ئامۆزای باڵادەستە، دیندار زێباری بۆتە بەرگریکەر و داپۆشەری تاوانەکان و دەستێوەردانەکانی مەسرور لە کاروباری دادگاکان و لایەنگر و وابەستەی مەسرور و سیاسەتە پۆلیسیەکەی.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: لەڕێگای گروپی ١٧ شوبات کەیسی زیندانیانی سیاسی بادینان بووە بابەتی گفتوگوی پەرلەمانی ئەورپا تەڤدا پرێس: سێ رۆژە ژمارەیەک لەزیندانیکراوانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە هيومن رايتس ووتش: إقليم كردستان العراق: محاكمات معيبة لصحفيين ونشطاء زانکۆ ناسر ئه‌حمه‌د: سپیکردنەوەی ١٥٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی لە ڕێگای چەند بەرپرسێکی هەرێم و بغداد رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی جیهانی (هیومان رایتس وۆچ): هەرێمی كوردستانی عێراق: دادگاییەكی پڕلە كەموكورتی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانان تەڤدا پرێس: بۆ چی کۆبوونەوەی دوێنێ مەسروور بارزانی لەگەل قونسولی وولاتان لە میدیاکان شارداروەتەوە؟. تەڤدا پرێس: ئه‌سعه‌د خوشه‌ڤی، مروڤ كوژێ مه‌لا مسته‌فای تەڤدا پرێس: کەسوکاری زیندانیانی بادینان پەیامێک بۆ رای گشتی بلاو دەکەنەوە تەڤدا پرێس: ئاسایشی هەڵەبجە ئەشکەنجەی منداڵێکی ١٣ ساڵ دەدات تاگۆر زەردەشتی: لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى تاكۆر زه‌رده‌شتى په‌یوه‌ندیدار بە سزادراوان و ڤیدیۆی دانپێدانانه‌كان

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟