لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دڕاندنی قورئان و دێلێ لامە

Monday, 04.26.2021, 09:40 AM



من چۆن دڕاندنی قورئان ڕەتدەکەمەوە چونکە نە بە ڕەخنەی دادەنێم نە کردەیەکی ئەخلاقی، بەهەمانشێوە ‏پیرۆزکردنی دەق و کتێب و کەس ڕەتدەکەمەوە. چەندە دڕاندنی قورئان کارێکی منداڵانەیە هێندەش ڕەخنەکردن لەم ‏کردە بەناوی پیرۆزکردنی قورئان کێشەئامێزە. پیرۆزکردنی هەر دەقێک، کتێبێک یان کەسێک ئەوە دەقەکە، کتێبەکە ‏یان کەسەکە دەخاتە دەرەوەی ڕەخنە، ئەمەش کارەساتەو هێشتنەوەی کۆمەڵگەی لە قاوغێکی داخراو بەدواوەدێت.‏

لە دێلێ لامە (‏Dalai Lama‏)، کە گەورە کەسایەتی بوزییەکانە (واتە وەک پاپا فرانسیسی کرستیانەکان، یان شێخی ‏ئەزهەری سوننەکان، یان عەلی سیستانی شیعەکان)، دەپرسن ئەگەر کەسێک کتێبە پیرۆزەکەتان تریپیتاکا‎ ‎‎(Tripitaka) ‎بخاتە ناو ئاودەستەکەتان چی دەکەی؟ دەڵێ: تەلەفۆن بۆ بۆڕێچییەک دەکەم بێت ئاودەستەکەمان بۆ ‏بکاتەوە. ‏

دێلێ لامە بۆیە ئەم وەڵامە دەداتەوە چونکە دەزانێت ئەگەر کتێبەکەی ئەوان هەر بەهایەکی هەبێت بە خستنی بەناو ‏زێراب هیچ لە بەهاکانی کەم ناکاتەوە. هاوکاتیش دەزانێت ئەگەر هەڵوێستێکی منداڵانە یان هەرزەکارانەی وەک ئەو ‏کەسەی کە کتێبەکە فڕێدەداتە ناو ئاودەستەکە بنوێنێت ئەوە دەچێتە ئاستی ئەو.‏
مرۆڤی عاقڵ وشەیەکی بەسە.‏


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟