وتار

پشتیوانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی خیانەتکارانەی پارتەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە هێرشەکانی تورکیا

Tuesday, 04.27.2021, 11:42 AM


لە کاتێکدا دو پارتە وابەستە و خیانەتکارەکانی هەردو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بێدەنگ و بێهەڵوێست چاویان لە هێرشە داگیرکاریەکان و تاوانکاریەکانی ئێران و تورکیا دەپۆشن.
لایەن و چالاکوانانی دژ بەو هێرشانەش دەخەنە ژێر گوشارەوە و ئەندامانیان دەسگیر دەکەن. بەو ڕێگایە و بە کرداری  پشتیوانی خۆیان بۆ تورکیا دەردەبڕن و هاندەری هێرش و تاوانەکانی دەسەڵاتی فاشستی و ڕەگەزپەرستی تورکیان.
ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە ئاسایشی سلێمانی بە پاساوی ڕێگری لە ڕێپێوانێک دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک بۆ باشوری کوردستان کەوتۆتە ڕەشبگیری ئەمدامانی تەڤگەری ئازادی و چالاکوانانی ناڕازی لەو دەستدرێژیانەی تورکیا.
لە  ٢٥ ئەم مانگەوە تاکو ئەمڕۆ ٢٧ی مانگ،  ٥٥ ئەندام و لایەنگر و چالاکوان لە لایەن ئاسایشی سلیمانیەوە دەستگیر کروان  کە بە نیازبوون لە شەقامی سەهۆڵەکە گردبوونەوە دژی هێرشەکانی تورکیا ئەنجام بدەن.
پارتە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان و سەران و ئەندامانی فراکسیۆنەکانیان بۆ لادانی سەرنج لەسەر داگیرکاری بێگانە و خیانەتکاریەکانی پارتەکانی دەسەڵات،  خەڵکی کوردستانیان سەقاڵ کردووە بە سەمایەکی بە سۆزی  دو کچ و کوڕێك لە سەهۆڵەکەی سلێمانی.  دواجار پاش چەندین نمایشی ئایینی لە سەهۆڵەکە، بەرپرسانی حیزبە ئیسلامیەکان و   ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان لەبری دەسدرێژیەکانی تورکیا، داواکارن سەمای کچ و کوڕەکەی سەهۆڵەکەی سلێمانی و باوەشی بەخۆڕایی هەولێر ببنە پەرلەمانەوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟