لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

داھاتی باج و گومرگ چی لێھاتوە؟

Thursday, 04.29.2021, 11:35 AM



بۆ یەک ساڵ داھاتی باج و گومرگی ھەموو کوردستان ترلیۆنێک و ٦٨٢ ملیۆن دیناربوە..
داھاتی قاچاخی و کۆمپانیاکاری بەرپرسەکان لە خاڵە سنوریەکان دوو ھێندەی ئەو پارە بوە کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی..
بەرپرسە دزو فاسدەکان ناڕاستەوخۆ تەوژمێکیان دروستکردوە، خەڵک تاقەتی نەمێنێ گوێ لەو زانیاریانە بگرێت باس لە دزی و تاڵانی و قاچاخچێتیان دەکات.. بۆ ئەوەی کەس باسی تاڵانیان نەکات و ئەوانیش لە پاڵ دزی شارەوەدا خۆیان وەک ئەھلی خێر و ئاوەدانی پیشان بدەن.. بەڵام نا ئەگەر سەد حەملەی واش ھەبێت ناھێڵین ئەم تروسکایەی ماوە کۆتایی پێبێت..
چەند ڕۆژێکە بە وردی لێکۆڵینەوە لەو داھاتی باج و گومرگە دەکەم کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی..
-تێکڕای داھاتی خاڵە سنوریەکان بۆ مانگێکی پار ساڵ ٩١ ملیار دینارە!! بەرپرس و حزبەکانیان بە قاچاخی کۆمپانیاکاری دوو ھێندەیان دەستکەوتوە...
تێکڕای باج بۆ مانگێکی پار ساڵ ٤٠ ملیۆن دۆلار ھاتوەتە خەزێنەی گشتی! گەورە کۆمپانیاکانیان باج نادەن ئەوەی بۆری نەوت و گەورەترین پاڵاوگەی نەوت و گەورەترین کێڵگەی نەوت( ٣٨٪‏  نەوتی ھەموو کوردستان) ، وێستگەی کارەباو کارگەی چیمەنتۆ و .....ھتدی ھەیە و ناوی کارە باجێکی نەداوە جێگای باس بێت!! ئەمە بۆ گەورە کۆمپانیاکانی تریش ڕاستە!!
بەسە مانەوە لە حکومەتێک ئەمە حاڵی بێت!! بچوکترین خاڵی کارنامەو ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکات و زەوی نەوەکانی ئایندەش بدزێت، میللەتیش بێ موچە بکات و بەرپرسەکانیان خاونی سەدان ملیۆن دۆلارو چەندین کەناڵ و کۆمپانیا بن و خەریکی کڕینی کادرەکانیشت بن!!

( لە ئەکاونتی فەیسبوکی عەلی حەمە ساڵح) وەرگیراوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟