TEVDA Press

هێمن مامەند

پلانەكەی پارتی بۆ غازە شلەكەیە

| Friday, 04.30.2021, 11:14 AM |


بۆچی موبارەك بەلای ماڵی بارزانیەوە گرنگ بوو؟!
بنەماڵەی بارزانی چونكە خۆیان خێڵەكین ، بۆیە هەمیشە گرنگی بەخێڵ دەدەن، ماڵی بارزانی هاوشێوەی سەدام حسێن دەیانەوێت هەرچی سەرۆك خێڵ هەیە بیانكەن بەجاش و چەكداریان بكەن،بۆئەوان سەرۆك خێلێك لەهەزاران گەنجی خوێنەوار و خاوەن بڕوانامە گرنگترە،بەهەرحاڵ بەكڕینی عەبدولڵای كوێخا موبارەك پارتی گورزێكی گەورەی لەیەكێتیدا،چونكە قەزای چەمچەماڵ قەزایەكی خێڵەكیەو لەڕووی شوێنی جوگرافیشەوە شوێنێكی ستراتیجیەو هەردوو شاری سلێمانی و كەركوكیش بەیەكەوە دەبەستێتەوە،جگە لەمەش غازێكی شلی زۆری تێدایەو پارتی دەیەوێت ئەم ناوچەیە لەرێگەی عەبدولڵای كوێخا موبارەك كۆنتڕۆڵ بكات و ئیستیفزازی یەكێتی پێ بكات و یەكێتی ئیزعاج بكات،وەدووریش نییە ئەو هەشت سەد كەسەی كەپارتی بڕیارە بۆ كوێخا موبارەكی دابمەزرێنێت ،لەدوارۆژ لەسەر كێڵگە نەوتی و غازیەكان دایبمەزرێنێت.
هێمن مامەند
هێمن مامەند