لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دوێنێ و ئەمڕۆی عەبدوڵای کوێخا موبارەك لە توێی نوسینێکی خۆیەوە

Sunday, 05.02.2021, 10:22 AM



نوسینێکی عەبدوڵای کوێخا موبارەك، کە ئێستا سەنگەری گوێزاوەتەوە بۆ ناو پارتی سەبارەت بە دڕندەیی پارتی لە ڕێگای جاش و خۆفرۆشانی ناوچەکەیان و بێزاری شەهید نازم مامی عەبدوڵای کوێخا موبارەك. کە بەهۆی ئەو دڕەندەکاریەوە ڕیزەکانی پارتی بەجێهێشتووە.
موبارەك لە دوانێکی ئەمڕۆیدا ڕایگەیاندووە: (ئەوان بە نوێنەرایەتی خزم و کەسوکارەکانیان لەوێن) واتە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی  پارتی و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی پارتی. هەروەها وتیشی: هۆکاری ئەوەی پارتی دیموکراتمان هەڵبژارد ئەوە بوو کە تا ئێستا ئەو حزبە ئێسکی نەشکاندووین.
ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە  موبارەك  سەرباری ڕەخنەی بەردەوامی  ئەو بزوتنەوەیەی کە  هاوکار و پشتیوانی بو هزری خێڵایەتی و عەشیرەتگەری، سەرباری ناڕەزایی بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان و بەجێهێشتنی هێشتا خۆی لە سەرانی تری گۆڕان  تەنگ تر لە دونیا دەڕوانێت و  مێشك و چاوی تەنها خزم و کەسوکارەکانی بینیوە و  دەبینێت، نەك ستەمکاریەکانی پارتی و دەسەڵاتە بنەماڵەییەکان بەرامبەر خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان.

(دەقی  نوسینەکەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک  بەرواری  ۸-۱-۲۰۱٦)

شەهید نازم حەمەی سڵێمان
بۆچی بنەماڵەی بارزانی ویستیان تیرۆری بکەن لە ساڵی ۱۹۷٥؟
بۆچی شەهید نازم پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتیەوە کرد و نەبوەوە بە پارتی لە ساڵی ۱۹۸۳؟
چی لایەنێ شەهیدیان کرد و هەوڵی چەواشەکردن و خۆڵکردنە چاوی بنەماڵەی ئێمە و خەڵکی عەشیرەتی شوانیاندا؟
ئایە هەقی منە گلەی لە خزمە پارتیەکانم بکەم کە کەوتونەتە دوای بکوژی ئەم مامەیەم؟ یان هەقی ئەوانە کە چەند ڕۆژێکە زۆر گلەی دەکەن لەو قسانەی من لە سەر پارتی دەیانکەم؟
مامەم نازم فەرماندەیەکی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بو تا ئاش بەتاڵی ساڵی ۱۹۷٥ و چونیان بەرەو سنورەکانی ئێران، لەو سەردەمەدا شەهید نازم داوا لە ماڵی مەلا مستەفا دەکات کە ئەو نایەوێ کوردستان چۆڵ بکات و بەو هێزە چەند سەد کەسیەی لەگەڵی دایە ئەمێنێتەوە وەکو پارتی زان و چالکی دەکات بەڵام بە بیستنی ئەم قسەیە بنەماڵەی بارزانی گڕ ئەیانگرێ و ئەڵێن دیارە نازم ئەیەوێ دوای ئێمە شۆڕش دروست بکات، بۆیە هەر بۆ شەوەکەی بەرنامەی تیرۆر کردنی دا دەنێن بەڵام وەکو باسم کرد شەهید نازم هێزێکی باش و دڵسۆزی خۆی لەگەڵدا بوە و بە هاوکاری ئەو هێزە توانیوێتی ڕزگاری بێت لە دەستیان. گەر هەڵە نەبم ئەم ڕوداوە لە پێنجوێن بووە.
تا ئیستا کەم کەسی سنوری ئیمە ئەزانێ بۆچی شەهید نازم چوە ڕیزەکانی یەکێتی لە کاتێکا ئەو بە فەرماندەیەکی هەرە دیاری پارتی ناسرابو لە کوردستاندا، بەڵام دوو هۆکار هەبو کە ئەو بیر لە دووبارە پارتی بون نەکاتەوە:
یەکەم/ وەک لە سەرەوە باسم کرد ئەو نیگەرانبو لەو هەوڵەی ماڵی مەلا مستەفا بۆ تیرۆرکردنی.
دوەم/ ماوەیەکی کەم پێش دەرچونەدەرەوەی شەهید نازم بۆ ناو پێشمەرگە ئەوەبو مەفرەزە خاسە جاشەکانی چەمچەماڵ چونە سەر گوندی مامڕەش و چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتیان شەهید کرد و تەنانەت بزماریشیان لە نێوچەوانی شەهیدەکان داکوتا کە شەهیدەکان ئامۆزا و خزمی شەهید نازم بون، ئیتر شەهید نازم زۆر نیگەرانبو بەو کارە و ئەو ڕەیس جاشانەش کە هەندێکیان سەرلق و سەرپەلی بەردەستی مامم نازم بون لە کاتی پارتی دا ئەیان زانی شەهید نازم لێیان خۆش نابێت و ڕۆژێ هەر تۆڵەیان لێدەکاتەوە، بە خەیاڵی خۆیان وستویانە خۆیان بە شەهید نازم بناسێنن و لێیان ببورێ هەنگاوێکیان ناوە، هەنگاوەکەشیان ئەوە بووە نامەیەک لە بنەماڵەی بەرزانی لە ئێرانەوە ئەنێردرێ بۆ مامم نازم و دوای سەرەخۆشی و ڕێزوحورمەت داوا لە مامم دەکەن کە لەو ڕەیس جاشانە خۆشبێت چونکە ئەوانە هەر سەرلق و سەرپەلەکانی جارانی پارتین بەڵام ئەمڕۆ ئەوان خەباتی شار دەکەن بۆ لە ناوبردنی جەلالیەکان، ئیتر شەهید نازم بە تەواوی لە پارتی نا ئومێد ئەبێت و وڵامیان ئەداتەوە کە ئەو جاشایەتی ناکات و بۆ گیانی ئەو جاشانە ئەچێتە ناو یەکێتیەوە.
لە ساڵی ۱۹۸۳ مامم نازم لە شەڕێکدا لەگەڵ پارتی لە قەندیل شەهید بو لە بەرامبەریشدا لە ناو پارتی حەسۆ میرخان کوژرا، ئیتر دوای شەهید بونەکەی پارتی لە ڕادیو و هەواڵەکانیانەوە کەوتنە چەواشکردنی خەڵکی کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵەی ئێمە و ناوچەی شوان و ئەیانوت گولەی ئێمە ڕوناکاتە نازم حەمەی سڵێمان و ئێمە شەهیدمان نەکردووە و یەکێتی خۆی ئەوەی کردووە بە قسەی ئەوان شەهید نازم بەردەوام لە هەوڵدابووە مەجالێکی بۆ ڕێک بکەوێت و بێتە ئێران و ناو پارتیەوە، ئەمە لەکاتێکدا شەهید نازم چەند ڕۆژێک بو لە ئێران گەڕابۆوە کە یەکێتی بە پۆلێ پێشمەرگەوە ناردبوی بۆ هاوکاری حیزبی دیموکراتی ئێران.
من لێرەدا چەند پرسیاێک ئەکەم
یەک ئەگەر وابو بۆ لەو سەفەرەی ئێران نەچوە ناو پارتی؟
دوو ئەی بۆ هەر لە سەرەتاوە لە چەمچەماڵەوە سواری سەیارەیەک نەبو بچێتە سەیسایەق و لەوێوە بچێتە شاخی سورێن خۆ پارتی لەوێ هەبو؟
سێ کاتێ چوە ناو یەکێتی بۆ یەک سەر هاتەوە سنوری چەمچەماڵ و کەوتە گیانی ئەو ڕەیس جاشانەی کە پێشتر باسمانکرد و چەند جاشێکی لێیان کوشت و بە دیلگرت خۆ ئەو لە لایەن بنەماڵەی بارزانیەوە ئاگادار کرابووە کە ئەوانە هەر پێشمەرگەی پارتین و بەس بۆ جەلالی کوشتن لە شارماونەتەوە.
ئەم ماوەیە زۆربەی خزمە پارتیەکانم چ بە سەردان و چ بە تەلەفون گلەی ئەوەیان لێکردوم کە گوایە من قسە لە سەر پارتی نەکەم لە بەر حورمەتی ئەوان من لێرەوە بە خزم و دۆستانم بە تایبەتی خەڵکی ناوشوان لە ناو پارتی ئەڵێم ئەم بابەتانەی من پەیوەندی بە سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی ئەم هەرێمەوە هەیە و هیچ پەیوەندیەکی بە ڕوە کۆمەڵایەتیەکەوە نیە و تا ئەم کاتەیش خزم و دۆستانم لە ناو هەموو لایەنەکان لە جاران زیاتر لێم نزیکن و دڵی کەسیانم نەڕەنجانووە بە شەخسی.
بەڵام لەمڕۆ بە دواوە و لە ڕوی کۆمەڵایەتیەوە گلەیم لە هەر خزم و ناوشوانیەک هەیە کە ببنە داکۆکی کار و شوێن کەوتەی بکوژی
شەهید نازمی ڕەمزی کوردایەتی و خەبات
شەهید نازمی ڕەمزی بنەماڵەکەم
شەهید نازمی ڕەمزی ناوشوان
شەهید نازمی مامم
عەبدوڵای کوێخا موبارەکە
۸-۱-۲۰۱٦


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟